04/10/2025 389 جار خوێنراوەتەوە

سەرەڕای وەڵامەكەی لایەنی فەڵەستینی، ئیسرائیل لە بۆردومانكردنی غـ.ەززە بەردەوامە

پەیام

سەرەڕای وەڵامەكەی حەماس و پەسەنكردنی پلانەكەی ترەمپ، سوپای زایۆنی داگیركەر هێرشی ئاسمانی و زەمینی بۆ سەر چەند ناوچەیەكی غەززە ئەنجام دا.

ئەمڕۆ سوپای داگیركەری زایۆنی بەچڕی هێرشی كردە سەر خانیوونس و چەند شوێنێكی دیكە لە باشووری كەرتی غەززە، بەپێی سەرچاوە پزیشكییەكان لە نەخۆشخانەكانی غەززە، لە بەیانی ئەمڕۆوە تا ئێستا هەشت كەس شەهید بوون.

هاوكات، سوپای زایۆنی هۆشداریی دایە دانیشتووانی شاری غەززە و باكووری كەرتی غەززە لە گەڕانەوە بۆ ناوچەكانیان، دەشڵێت: ناوچەی باكووری غەززە وەك ناوچەیەكی شەڕی مەترسیدار ماوەتەوە، مانەوە لەوێدا مەترسییەكی گەورەیە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، دوای وەڵامەكەی حەماس دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا داوای لە قەوارەی زایۆنی كرد دەستبەجێ هێرش و بۆردومانەكانی بۆ سەر غەززە ڕابگرێت.

لەلایەكی دیكەوە وەزارەتی تەندروستیی غەززە ئاماژەی بەوە كردووە، ئاماری شەهیدبوون بەهۆی برسێتییەوە لەو كەرتە بۆ 459 كەس بەرز بووەتەوە كە 154یان منداڵن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    میدیاکان: دۆخی کەنارى رۆژاوا لە تەقینەوەدایە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: وه‌ستاندنی هێرشه‌كان به‌ واتای كۆتایی هاتنی جه‌نگ و ئاگربه‌ست نیه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بانكی ناوەندیی سووریا: پێنجشەممە كۆتا وادەی مامەڵەكردنە بە دراوی كۆن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەسۆشەیتد پرێس: ئەمریكا و ئێران دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ ڕێككەوتنی ئاگربەست

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆككۆماری سووریا: متمانەمان بە ڕێككەوتنەکەمان لەگەڵ هەسەدە هەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ژێرخانی سەربازیی ئەمریكا لە هەولێر بە تەواوی وێران كراوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كوەیت بەشداری لە هێرشە سەربازییەكانی سەر ئێران ڕەتکردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جولەکە نیشتەجێكراوەكان ئاگریان لە دوو مزگەوت لە كەناری خۆراوا بەردا

سەرەتا