18/10/2025 1070 جار خوێنراوەتەوە

تڕەمپ لێبوردنی بۆ ئەو ئەندامەی كۆنگرێس دەرکرد، كە بە درۆزن و فێڵباز ناسراوە

پەیام 

سەرۆكی ئەمریكا لێبوردن بۆ ئەو ئەندامەی كۆنگرێس دەردەكات، كە بە "ئەندامە درۆزن و فێڵبازەكە" ناسراوە و بە حەوت ساڵ زیندانی سزا دراوە. 

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمریكا بە فەرمانێكی سەرۆكایەتیی لێبوردنی بۆ جۆرج سانتۆس ئەندامی پێشووی كۆنگرێس دەركرد، كە بەهۆی درۆ و  فێڵ بۆ خواردنی پارەی دەنگدەران بە حەوت ساڵ زیندانی سزا درابوو. 

ڕاگەیاندنەكەی سەرۆكی ئەمریكا لە ڕێی پۆستێكەوە بوو لە تۆڕی تروس سۆشیال كە نووسیبووی: جۆرج سانتۆس كەمێك یاخیە، بەڵام تاكەكەس نییە، زۆرێك لە هاوشێوەی ئەو هەن تاكو ئێستا زیندانی نەكراون. 

تڕەمپ دۆسیەكەی سانتۆسی بە ڕیچارد بلۆمنسالی سیناتۆری دیموكراتەكان بەستەوە و بە بانگەشەی درۆینە تۆمەتباری كرد بەوەی وتوویەتی یەكێك بووە لە جەنگاوەرانی جەنگی ڤێتنام!

ترەمپ جەختی لە واژووكردنی بڕیاری لێبوردنی تەواو و ئازادكردنی دەستبەجێی سانتۆس كردووەتەوە. 

جۆرج سانتۆس لە ساڵی 2022دا لەسەر لیستی كۆمارییەكان پاڵێوراو بوو بۆ كۆنگرێس، بەڵام دواتر زنجیرەیەك درۆی لەسەر دۆسیەی كەسیی و بانگەشەی بڕوانامەی خوێندن و ئەزموونی پیشەیی لێ‌ ئاشكرا بوو. 

ئەمەو ترەمپ خۆیشی بەردەوام بە درۆكردن تۆمەتبار دەكرێت، تەنانەت بە پێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست كە لە 2019ـەدا بڵاوی كردووەتەوە ترەمپ 10 هەزار درۆی كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ بەنیازە جارێكی دیكە خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكا كاندید بكات

  • پێش 3 هەفتە

    بۆ سێیەم ساڵ (محەمەد) لە پێشەنگی لیستی ناوی منداڵانى بەریتانیادایە

  • پێش 3 هەفتە

    هەندێک لە سەركردەكانی ناتۆ دەمانچە تورکییەکەیان وەرنەگرت کە وەک دیارى پێیان درابوو

  • پێش 4 هەفتە

    دوای هەشت ڕۆژ لەژێر داروپەردوودا پیاوێك لە بوومەلەرزەكەی ڤەنزوێلا ڕزگار كرا

  • 27/06/2026

    ترەمپ دەركردنی پاسپۆرتێكی نوێی ئەمریكاى بە وێنەی خۆیەوە ڕاگەیاند

  • 26/06/2026

    یەكەم شەپۆلی گەرما لە ئیسپانیا گیانلەدەستدانی 212 كەسی لێكەوتەوە

  • 20/06/2026

    بەهۆی گەرماوە بارى نائاسایی لە 60 هەرێم و ناوچەى فەرەنسا ڕاگەیەنرا

  • 20/06/2026

    ترەمپ: فڕۆكەی نوێی سەرۆكایەتی کە قەتەر پێیداوین لە جیهاندا كەشخەترینە

سەرەتا