10/07/2026 1487 جار خوێنراوەتەوە

هەندێک لە سەركردەكانی ناتۆ دەمانچە تورکییەکەیان وەرنەگرت کە وەک دیارى پێیان درابوو

پەیام 

دیارییەكەی ئەردۆغان كە دەمانچەی توركی بوو بۆ سەركردەكانی ناتۆ، لە لوتكەی ئەنقەرە بووە جێی مشتومڕ و هەندێک لە سەركردەكانی ناتۆ دەمانچە تورکییەکەیان وەرنەگرت.

لە لوتكەی ناتۆ لە ئەنقەرە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا دەمانچەی دروستكراوی توركیای لە جۆری "گوموشای 357 ماگنوم" بەخشییە سەركردەكانی هاوپەیمانێتییەكە، كە ناوی سەركردەكانیان لەسەر نەخشێنرابوو. 

چاودێران ئەم هەنگاوە بە پەیامێكی سیاسی و سەربازی بۆ نیشاندانی پێشكەوتنی پیشەسازیی بەرگریی توركیا و بەهێزكردنی پێگەی وڵاتەكەیان لە ناو ناتۆدا دەبینن.

كاردانەوەی سەركردەكان بەرانبەر دیارییەكە جیاواز بوو، كییەر ستارمر، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا بەهۆی توندیی یاساكانی چەك لە وڵاتەكەی نەیتوانی دەمانچەكە بباتەوە. 

بارت دی ویڤەر، سەرۆكوەزیرانی بەلجیكا دیارییەكەی ڕادەستی پۆلیس كرد، ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین، سەرۆكی كۆمیسیۆنی ئەوروپاش ڕایگەیاند كە دەمانچەكە لەكار دەخات و دەیبەخشێتە مۆزەخانەیەكی سەربازی. 

ئەم هەنگاوەی ئەنقەرە وەك نمایشێكی سەربازی و ڕیكلام بۆ چەكی توركی لە پەراوێزی لوتكەكەدا لێكدرایەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    سەنتەرێكی توێژینەوە: تا ساڵی 2035 ئیسلام دەبێتە گەورەترین ئاینی جیهان

  • پێش 1 هەفتە

    توركیا.. به‌هۆی پرسیارێكی ئاسانه‌وه‌ به‌شداربوویه‌ك خه‌ڵاتی یه‌ك ملیۆن لیره‌ی له‌ده‌ست دا

  • پێش 2 هەفتە

    لە ماوەی سێ ساڵدا شەش ملیۆن نەمام لە سنە چێنراون

  • پێش 2 هەفتە

    ژنێكی ئیتاڵی كۆشكێكی مێژوویی بنەماڵەكەی بۆ منداڵانی غەززە دەفرۆشێت

  • پێش 3 هەفتە

    لە یابان دوو بزن بۆ لەناوبردنی گژوگیای زیانبەخش ئەركدار كران

  • پێش 3 هەفتە

    كۆریای باكوور بە دزینی زیاتر لە شەش ملیار دۆلار لە باینانس تۆمەتباردەكرێت

  • پێش 4 هەفتە

    لە گەورەترین دزیی ئەلیكترۆنییدا زیاتر لە شەش ملیار دۆلار لە پلاتفۆرمی "باینانس" دزرا

  • پێش 4 هەفتە

    ئەو گەنجە ئەمریكییەی 19 سەرنشینی پاسێكی ڕزگار كرد دەڵێت قورئان هاندەری بووە

سەرەتا