03/07/2026 1114 جار خوێنراوەتەوە

دوای هەشت ڕۆژ لەژێر داروپەردوودا پیاوێك لە بوومەلەرزەكەی ڤەنزوێلا ڕزگار كرا

پەیام 

تیمەكانی فریاگوزاری توانییان پیاوێك بە زیندوویی لەژێر داروپەردووی باڵەخانەیەك لە ڤەنزوێلا ڕزگار بكەن، ئەمەش دوای هەشت ڕۆژ لەو بوومەلەرزە وێرانكەرەی كە لە 24ی حوزەیراندا ئەو وڵاتەی هەژاند و هەزاران قوربانی لێكەوتەوە.

بەپێی میدیا بیانییەكان، هێرنان خیل لە كاتی ڕوودانی بوومەلەرزەكەدا لە ژووری پاسەوانی باڵەخانەی كارەكەی بووە لە ناوچەی كاتیا لا مار لە ویلایەتی لا گوایرا.

هاوسەرەكەی، گۆسپیمار گۆنزالیس، ڕزگاركردنی هاوسەرەكەی بە "موعجیزە" ناوبرد و سوپاسی هەماهەنگی تیمە نێودەوڵەتییەكانی كرد.

لەم پڕۆسە ئاڵۆزەدا كە مەترسی داڕمانی زیاتری لەسەر بوو، تیمەكانی حەوت وڵات بەشداربوون كە پێكهاتبوون لە: ڤەنزوێلا، چیلی، ئەمریكا، پورتوگال، كۆستاریكا، ئێلسالڤادۆر و مەكسیك.

لەلایەكی دیكەوە، ئامارە فەرمییەكان ئاماژە بە كارەساتێكی مرۆیی گەورە دەكەن، بە جۆرێك ژمارەی گیان لەدەستدان گەیشتووەتە دوو هەزار و 295 كەس و زیاتر لە 11 هەزار كەسیش بریندارن.

ئێستا دەیان هەزار كەس لە ڕیزبەندی بێسەروشوێنەكاندان و نزیكەی 13 هەزار كەسیش بێ ماڵ و حاڵ ماونەتەوە.

هەرچەندە ڕزگاركردنی ئەم پیاوە هیوایەكی نوێی بەخشی، بەڵام بەهۆی تێپەڕبوونی كاتێكی زۆر، هیوای دۆزینەوەی كەسانی دیكە بە زیندوویی لەژێر داروپەردەكاندا بەرەو نەمان دەچێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نزیکەى نۆ هەزار بەساڵاچوو لە كۆریای باشوور تەمەنیان لە سەرووى 100 ساڵەوەیە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە ئەڵمانیا بەهۆى گەرماوە 14 هەزار گیانلەدەستدان لە چوار مانگدا تۆمار كراون

  • پێش 2 هەفتە

    بەلجیكا.. لەژێر دیوارێكدا گەنجینەیەكی زێڕ بە بەهای نزیكەی 9 ملیۆن یۆرۆ دۆزرایەوە

  • پێش 2 هەفتە

    لەکاتى نەشتەرگەرییەکدا لە یابان بومەلەرزەیەک ڕوویداو پزیشکەکان نەخۆشەکە جێناهێڵن

  • پێش 2 هەفتە

    باكووری كوردستان.. پشیلەی وان ساڵانە هەزاران گەشتیار بۆ شاری وان ڕادەكێشێت

  • پێش 3 هەفتە

    دادگایەكی ئەمریكا بە بڕی 567 ملیۆن دۆلار سزای كۆمپانیای مێتای دا

  • پێش 3 هەفتە

    دادگای ئەمریكا دروستكردنی هۆڵێكی ئاهەنگگێڕانی ڕاگرت كە تێچووەكەی 400 ملیۆن دۆلارە

  • 25/07/2026

    ترەمپ بەنیازە جارێكی دیكە خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكا كاندید بكات

سەرەتا