03/11/2025 587 جار خوێنراوەتەوە

ڕاهێنەری ئیسپانیا لەسەر دەمەقاڵێی نێوان یەماڵ و کارڤاخاڵ قسەی خۆی کرد

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

لویس دێلا فۆنتێی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا پێیوایە دەمەقاڵێی نێوان لامین یەماڵ و دانی کارڤاخاڵ کاریگەری لەسەر کەشی هەڵبژاردەی نیشتیمانی نابێت.

لە دوایی فیکەی کۆتای کلاسیکۆی هەفتەی ڕابردوو، زوومی کامێراکان چووە سەر دەمەقاڵێی نێوان کارڤاخاڵ و لامین یەماڵ، ئەمە لە کاتێکدا ئەو دوو یاریزانە لە یۆرۆی 2024 بە درێسی ئیسپانیاوە هەردووکیان بوونە پاڵەوان.

سەبارەت بەو ئاڵۆزییە، دێلا فۆنتێ لە لێدوانێکدا سەرەتا وەک دەمەقاڵێیەکی ئاسایی باسی لەو ڕووداوەکان کرد و ئاماژەی بەوەدا، ئەمە شەڕی نێوان دوو قوتابی ناو گۆڕەپانی قوتابخانەیەک نەبووە و هیچ کامیان کارێکی نەشیاوی نەکردووە.

لە بەردەوامی قسەکانیدا دێلا فۆنتێ وتی: لەگەڵ لامین، هەروەها لەگەڵ دانی کارڤاخال و لەگەڵ هەموو یاریزانەکانی دیکە قسەم کردووە، بۆ ئەوەی لە سەرەتاوە دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکەم، لە کاتی یارییەکانی داهاتوودا ڕێگە نادەم هیچ ناکۆکییەک لە نێوانیاندا ڕووبدات.

لە کۆتایدا ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا وتی: من بە تەواوی پێوامە وایە بەرژوەندی گشتی لە هەڵبژاردەکەماندا لە پێش هەموو شتێکەوەیە، دڵنیام کە هەموو یاریزانەکان شەڕ دەکەن بۆ بەرگریکردن لە هێما  و بەرژەوەندی هەڵبژاردەی نیشتمانی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید بە دوو ئەگەر کار لەگەڵ ئاربیلوا دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    دێمبڵی یەکەم پیشنیاری پاریس سانجێرمانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ڕەت کردەوە

  • پێش 2 هەفتە

    ڕۆژنامەی مارکا پلانی ڕیاڵ مەدرید بۆ مێرکاتۆی زستانە ئاشکرا دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    سلۆت خاڵی بەهێزی ئارسیناڵ ڕوون دەکاتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    کانسێلۆ لە نێوان ئینتەرمیلان و بەرشەلۆنە خۆی یەکلا کردووەتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    فلیک تیپەکەی بە شایستەی بردنەوەی دێربی کەتەلۆنیا نازانێت و هۆکارەکەشی ئاشکرا دەکات

  • پێش 3 هەفتە

    هۆکاری ڕۆیشتن یاخوود دوورخستنەوەی مارێسکا ئاشکرا دەبێت

  • پێش 3 هەفتە

    جیاوازی نێوان ڤینیسیۆس و ڕیاڵ مەدرید لەسەر ساڵانەکەی ئاشکرا دەبێت

سەرەتا