13/11/2025 539 جار خوێنراوەتەوە

ڕافینیا نائومێد نەبووە و پێداگرە لەسەرئەوەی بە خەونەکەی بگات

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

ڕافینیای بەڕازیلی و ‌هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنەی کەتەلۆنی نائومێد نەبووە و پێیوایە لە داهاتوودا دەتوانێت خەڵاتی تاکەکەسی باڵۆندۆر بەدەست بهێنێت.

 وەرزی ڕابردوو ڕافینیا یەکێک بوو لە پاڵێوراوە بەهێزەکان بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە، بەڵام پلەی پێنجەمی بەدەست هێنا، ئەم وەرزەش بەهۆی پێکانەوە ژمارەکانی کەمێک باش نین، لەو بارەیەوە ڕافینیا قسەی بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی کردووە و سەرەتا دەڵێت: پێموایە لە داهاتوودا چانسی بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆندۆرم دەبێت، تۆپی پێ پڕە لە ئاڵنگاری، باوەڕم وایە هێشتا ساڵانێکی زۆرم لە پێشە بۆ ئەوەی بگەمە ئامانجی نوێ.

لە بەردەوامی قسەکانیدا هێرشبەرە بەڕازیلییەکە ڕایگەیاند، ئەو پلەی پێنجەمی باڵۆندۆر وەک پاڵنەرێک دەبینێت نەک وەک فشار، لەگەڵ ئەوەشدا تواناکانی خۆم دەزانم چۆنە و تاکو چەند دەتوانێت ململانێ بکات.

لە کۆتایدا ڕافینیای 28 ساڵ دەڵێت: خەڵاتی باڵۆندۆر خەڵاتێکی تاکەکەسییە، بەڵام تۆپی پێ وەرزشێکی دەستەجەمعییە، کاتێک سەیری هەموو ئەو شتانە دەکەم کە لەگەڵ بەرشەلۆنە و بەڕازیل بەدەستم هێناون، تێدەگەم کە دەبێت چەندێک سوپاسگوزار بم لەبری ئەوەی بێهیوا بم، لەبەرئەوە بەڕاستی سوپاسگوزار دەبم.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    مانچستەر سیتی نرخێکی چاوەڕواننەکراو بۆ فرۆشتن لە ڕۆدری دیاری دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پلانی دووەمی بەرشەلۆنە لە ئەگەری شکستهێنان لە کڕینی ئالڤارێز ئاشکرا دەبێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆدری لە نێوان پاریس سانجێرمان و ڕیاڵ مەدرید بڕیاری خۆی داوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    چوار یاریزانی بەرشەلۆنە دژی گرێبەستکردنن لەگەڵ جولیان ئالڤارێز

  • پێش 1 هەفتە

    سکالۆنی: هیچ بیانوویەک بۆ شکستەکەمان ناهێنمەوە

  • پێش 1 هەفتە

    لاپۆرتا پەیامێکی تووند ئاڕاستەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    گورزێکی کوشندە بەر بەرشەلۆنە کەوت

  • پێش 3 هەفتە

    کۆلینا وەڵامی ڕەخنەکان سەبارەت بە یاریی میسڕ و ئەرجەنتین دەداتەوە

سەرەتا