06/08/2026 1162 جار خوێنراوەتەوە

😱فابریزیۆ ڕۆمانۆ بۆمبەکەی لەسەر ڕۆدری تەقاندەوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

فابریزیۆ ڕۆمانۆ گرنگیپێدانی بەرشەلۆنە بە ڕۆدری پشتڕاست دەکاتەوە، بەڵام ڕۆژنامەی "مارکا"ـی ئیسپانی ڕەت دەکاتەوە.

 شەوی ڕابردوو ماڕکا ئاشکرای کرد کە هانسی فلیک و دیکۆ پێیان وایە هێڵی ناوەڕاستی ئێستای یانەکە لە ڕووی کوالیتی و یاریزانەوە دەوڵەمەندە و پێویستیان بە گۆڕانکاری نییە.

بەڵام لە نوێترین هەواڵدا ڕۆمانۆ ئاماژەی بەوەکرد، ململانێی جەمسەرەکانی ئیسپانیا بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی ڕۆدری گەیشتە قۆناغێکی نوێ، دوای ئەوەی ڕیاڵ مەدرید بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک لە گفتوگۆدا بوو لەگەڵ سیتی، یانە ئینگلیزییەکە نەیویست بە خێرایی گرێبەستەکە تەواو بکات، چونکە پێشبینی دەکرد یانەی دیکەش بێنە نێو کێبڕکێیەکە، ئێستاش بەرشەلۆنە بە فەرمی ئارەزووی خۆی نیشانداوە.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، هەردوو یانە گەورەکەی ئیسپانیا ئامادەیی خۆیان نیشانداوە هەمان ئەو بڕە پارەیە بدەن کە مانچستەر سیتی داوای دەکات، بەرپرسانی مانچستەر سیتی تا ئێستا مامەڵەی فرۆشتنی یاریزانەکەیان بە ڕیاڵ مەدرید کۆتایی پێ نەهێناوە، چونکە دەیانەوێت بزانن ئۆفەری یانە کەتەلۆنییەکە چۆن دەبێت.

ڕۆدری پێشتر ئاماژەی بەوە کردبوو کە ڕیاڵ مەدرید شوێنی دڵخوازی ئەوە بۆ یاریکردن، بەڵام هاتنە پێشەوەی بەرشەلۆنە هاوکێشەکانی گۆڕیوە و ئێستا هەموو شتێک وەستاوەتە سەر بڕیاری کۆتایی یاریزانەکە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی ڤینیسیۆس ڕاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • پێش 2 هەفتە

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • پێش 2 هەفتە

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • پێش 2 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • پێش 3 هەفتە

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 3 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

سەرەتا