20/06/2021 329 جار خوێنراوەتەوە

حكومەتی عێراق بەڵگەنامەی یاسایی بۆ دەیان منداڵی خێزانە داعشەكان دەردەكات

په‌یام

(كەریم نوری) بریكاری وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند: حكومەت پێناس و بەڵگەنامەی سەلماندنی بۆ 97 منداڵی عێراقی كەمپی (هول)ی سوریا دەركردووە.

لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی فەڕمیی هەواڵی عێراق، (كەریم نوری) ڕایشگەیاند:  ئەو 97 منداڵە كە بەڵگەنامەی فەڕمییان بۆ دەرهێنراوە لە باوك و دایكی عێراقی بوون و گەڕاونەتەوە وڵات و لە كەمپەكانی ئاوارەكان نیشتەجێ بوون.

ئەو وتیشی: لەئێستاشدا كار لەسەر مامەڵەی یاسایی بۆ ئەوانی دیكە دەكرێت.

هەر لەوبارەوە، بریكاری وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق وتی: مانەوەی ئەو منداڵانە لە دەرەوەی عێراق ڕووبەڕووی بەكارهێنانیان لەلایەن دەزگا هەواڵگرییە نێودەوڵەتییەكان و گرووپە تیرۆریستییەكان دەكاتەوە و وەك بۆمبێكی چێنراو دەمێننەوە.

ئەو وتیشی: بە تێڕوانینی ئێمە ئەو منداڵانە بێتاوانن، نەك مەترسیدار، لەبەر ئەوە ئێمە دەبێ بە عەقڵیەتی دەوڵەتداریی كار بكەین، نەك تۆڵەكردنەوە.

كەمپی هول لە سوریا هەزاران خێزانی ئاوارە لە خۆ دەگرێت كە زۆرینەیان پاشماوەكانی داعشن، بەشێكیان لە دوای ساڵی 2017 لە عێراقەوە بەرەو سوریا هەڵاتوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: ڕێگا نادەین خاکى وڵاتەکەمان بۆ دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتانی دیکە بەکار بهێنرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق ده‌نگۆی پڕكردنه‌وه‌ی ده‌ریاچه‌ی سه‌رسار ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نیویۆرك تایمز: ئیسرائیل دوو بنكەی نهێنی لە عێراق هەبووە و شوانێكی كوشتووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دامەزراندنی حكومەتی نوێی عێراق ناكۆكی لە ماڵی شیعەدا دروستكردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فراكسیۆنەكەی سودانی ڕەخنە لە نادادی دابەشكردنی وەزارەتەكان دەگرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەدر پیرۆزبایی لە زەیدى کرد و داواى لێکرد ڕووبەڕووى گەندەڵى ببێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی لەیەكەم وتاریدا بەڵێنی چاكسازیی و دابینكردنی هەلی كار دەدات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی ئەركەكانی وەك سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق دەستپێكردووە

سەرەتا