26/07/2024
536 جار خوێنراوەتەوە
گرنگترین هۆکاره‌کانی کورتیی باڵا چییە؟
کورتیی باڵا یان کورته‌باڵایی، به‌وه پێناسه ده‌کرێت که باڵای مرۆڤ که‌متر بێت له باڵای ئاسایی، به گوێره‌ی ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌ز و کێش ده‌توانرێت ده‌ستنیشان بکرێت، کاتێک منداڵی که‌متر بێت به گوێره‌ی هێڵکاریی گه‌شه‌ی منداڵ باڵای مرۆڤ له ته‌مه‌نی (۲٥ ساڵ) ده‌وه‌ستێت، به‌ڵام زۆرینه‌ی کچان له ۱۷ ساڵ و نیو و کوڕان له ۱۸ ساڵیدا گه‌شه‌ی باڵایان ده‌وه‌ستێت.
گرنگترین هۆکاره‌کانی کورته باڵایی:
- بۆماوه‌یی: ئه‌گه‌ر منداڵه‌که باوک یان دایکی یاخود هه‌ردووکیان کورته‌باڵا بوون، ئه‌وا شتێکی زۆر چاوه‌ڕوانکراوه که ئه‌و منداڵه باڵای کورت بێت.
- هۆکاری نه‌خۆشی.
- به‌دخۆراکی.
- که‌میی ڤیتامین دی و ئێسکه‌نه‌رمه.
- که‌میی هۆرمۆنی گه‌شه یان سستی یان نه‌بوونی هۆرمۆنی گه‌شه.
- شه‌ونخوونی و که‌مخه‌وی و تێکچوونی خه‌و.
- نه‌خۆشیی درێژخایه‌ن، وه‌ک ڕه‌بۆ و شه‌کره و سستی و وه‌ستانی گورچیله و هه‌ندێک نه‌خۆشیی تری گورچیله و سکچوونی به‌رده‌وام و هه‌وکردنی کۆئه‌ندامی هه‌رس.
- هه‌ندێک جۆری که‌مخوێنی، وه‌کو سه‌لاسیمیا و که‌مخوێنیی سکه‌ڵ سێڵ.
- قه‌ڵه‌وی له منداڵ
- کۆرپه‌ی ناکام و بوونی به‌دخۆراکی له دایکدا (کاتی سکپڕی).
- نه‌خۆشیی بۆماوه‌یی وه‌ک کۆنیشانه‌ی تێرنه‌ر و داون و نه‌خۆشیی کوشینگ و گه‌شه‌نه‌کردن و پوکانه‌وه‌ی غوده‌ی نوخامی.
- سستیی غوده‌ی ده‌ره‌قی.
- هۆکاری سایکۆلۆژی وێنه‌ی بێبه‌شبوون له سۆزی دایک و باوک یان له ده‌ستدانی دایک یان باوک یان که‌سێکی نزیک، هه‌روه‌ها بوونی سترێسی زۆر و به‌رده‌وام.
- به‌کارهێنانی ده‌رمانی ستیرۆیده‌کان وه‌ک دیکسۆن و کۆرتیزۆن.
- نه‌خۆشیی بۆ ماوه‌یی بڕبڕه‌کان و نه‌رمیی کڕکراگه و شه‌له‌ل ده‌ماغ و نه‌بوونی ته‌رکیز، که هه‌ندێکجار وه‌ک ئۆتیزم ده‌ستنیشان ده‌کرێت.
کورته‌باڵایی جه‌سته‌یی:
له ئه‌م حاڵه‌ته‌دا ئێسکی منداڵه‌که گه‌شه ناکات وه‌ک پێویست و له ئێسکی منداڵێکی ته‌مه‌ن بچوکتر له ته‌مه‌نی خۆی ده‌چێت و دوای باڵغ بوون باڵای منداڵه‌که زیاد ده‌کات.
نیشانه‌کانی کورته‌باڵایی:
کورته‌باڵایی، به‌وه ده‌ناسرێته‌وه که باڵای مرۆڤ که‌متر بێت له باڵای ئاسایی، به گوێره‌ی ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌ز و کێش و ده‌توانرێت ده‌ستنیشان بکرێت کاتێک منداڵی که‌متر بێت به‌گوێره‌ی چارتی گه‌شه‌ی منداڵ یاخود به‌رواد بکرێت به لیستی نموونه‌ی باڵا به گوێره‌ی ته‌مه‌ن و ره‌گه‌ز، هه‌روه‌ها پزیشک ده‌توانێت به شێوه‌یه‌کی گشتیی باڵای چاوه‌ڕوانکراو و ئاسایی ئه‌و که‌سه له کاتی پێگه‌شتتندا به چه‌ند هاوکێشه‌یه‌ک ده‌ستنیشان بکات، که پشت به باڵای باوک و دایکی منداڵه‌که ده‌به‌ستێت .
ئه‌و پشکنینانەى پێویسته له کاتی کورتیی باڵادا ئه‌نجام بدرێت:
پشکنینی هۆرمۆنی گه‌شه که پێویسته دوو جار خوێن وه‌ربگێرێت، که یه‌ک سه‌عات له نێوانیان دابێت، له گه‌ڵ هۆرمۆنی گه‌شه‌ی له ئه‌نسۆلین چوو .
پشکنینی غوده‌ی ده‌ره‌قی:
پشکنینی ڕێژه‌ی خوێن و ڤیتامین دی و سی و بی و کانزا‌کان وه‌ک کالسێوم و مه‌گنسێوم و زنک و ئاسن و پڕۆتین.
پشکنینی میز و گورچیله و فه‌حسی پیسایی.
پشکنینی شه‌کره.
تیشکی ئێسک بۆ ده‌ستی چه‌پ و بڕبڕه‌کان و هه‌ندێ حاڵه‌ت ڕه‌نگه سۆنار و تیشکی ته‌نووری بوێت .
پشکنینی کرۆمۆسۆمی تایبه‌ت به نه‌خۆشی بۆماوه‌یی له کاتی بوونی ئه‌گه‌ری بوونی ئه‌و نه‌خۆشیانه .
شێوازی چاره‌سەرکردنی کورتیی باڵا:
ده‌ست نیشان کردنی جۆر و هۆکاری کورته باڵایی و چاره‌سه‌رکردنی هۆکاره‌کانی ئه‌گه‌ر بتوانرێت.
پێدانی هۆرمۆنی گه‌شه له کاتی نه‌بوون یان که‌میی هۆرمۆنی گه‌شه که لە ڕێگه‌ی ده‌رزیی ژێرپێسته‌وه ده‌درێت به منداڵه‌که ڕۆژانه و پزیشکی پسپۆڕ دیاری ده‌کات و هه‌ندێک جار پێکهاتووه‌کانی هۆرمۆنی گه‌شه به شێوه‌ی حه‌پ یان قه‌تره و به‌خاخه‌وه به‌کارده‌هێنرێت.
خۆرکی ته‌ندروست و ده‌وڵه‌مه‌ند به پڕۆتین و ڤیتامین دی و سی و بی و کانزا‌کان وه‌ک کالسێوم و مه‌گنسێوم و زنک و ئاسن .
وه‌رزشکردنی به‌رده‌وام رۆژانه
رێکردنه‌وه‌ی خه‌و و دوور که‌وتنه‌وه له شه‌ونخوونی.
بۆ زانینی ئاستی باڵای نموونه‌یی به (سانتیمه‌تر) به گوێره‌ی ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌ز سه‌یری بابه‌تی لیستی ئاستی باڵای نموونه‌یی بکه له ئه‌م په‌یجه‌دا .
دکتۆر کامه‌ران رەسوڵ ژاژڵه‌یی ـ پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ریی گشتیی
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە