11/08/2024 797 جار خوێنراوەتەوە

هۆكاری بەردەوام بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن چییه‌؟


مەرج نییە لەبەر ئەوەی کە سەرئێشه‌ت نییە، واتە  پەستانی خوێنت ئاساییە، بۆیە پێویستە ناو بە ناو چاودێری پەستانی خوێنت بکەیت، ئەگەرچی دەرمانەکانیشت بە ڕێک و پێکی بەکاربهێنیت و سەر ئێشەشت نەبێت.
بەردەوام بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، بە تێپەڕبوونی کات کاریگەری ناتەندروست و خراپ لەسەر جەستە درووست دەکات، کە زۆربەیان کاریگەری هەمیشەیین و بە درێژایی ژیان لە گەڵ کەسەکەدا دەمێننەوە، ئەگەر نەبنە هۆی گیان لە دەستدانی.
گرنگترین لەو کاریگەریانەش:
١ـ رەقبوون و تەسکبوونەوەی دەماری خوێن .
۲ـ سەکتەی مێشک.
۳ـ سستبوونی دڵ و گیرانی دەماری دڵ.
٤- سستبوونی گورچیلە.
٥- چاو کزبوون.

هۆکارەکانی:
1ـ هەڵە بەکارهێنانی دەرمان یان ناڕێکی لە بەکارهێنانی ژەمەکانی دەرمان (هەندێ کەس بە بیانوی جیاواز دەرمان بەکارناهێنن هەرچەندە پەستانی خوێنیشیان بەرز بێت ).
۲ -دوورنەکەوتنەوە لەو شتانەی کە باش نین بۆ بەرزی پەستانی خوێن، وەکو: جگەرە کێشان، خواردنی سوێری ... هتد).
٣ -دانەبەزاندنی کێش لەوانەی کێشیان زیادە .
٤- ئەوانەی نەخۆشی درێژ خایەنیان هەیە، پێویستە نەخۆشییەکەیان جێگیر بێت، وەکو: شەکرە ..
٥- بەردەوام بەکارهێنانی هەندێك جۆری دەرمان، کە پەستانی خوێن بەرزدەکاتەوە.
٦- ئەگەر هەموو ئەوانەی سەرەوە هۆکار نەبوون بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، ئه‌وا پێویستە پشکنین بکرێت بۆ زانینی هەبوونی هەندێك هۆکاری تری وەکو: هۆرمۆنات، گورچیلە، هەندێك نەخۆشی تایبەتی دڵ و بۆرییەکانی خوێن .. هتد.

دكتۆر عوسمان جه‌لال
پزیشكی پسپۆڕی هه‌ناوی و شه‌كره‌

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 20/12/2025

    نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین: له‌ حه‌وت ژنی دوو گیان، یه‌كێكیان توشی شه‌كره‌ی دووگیانیی ده‌بێت

  • 11/12/2025

    پەردە لەسەر چیپێكی مێشكیی پێشكەوتوو كە پەیوەندی لەگەڵ مێشكی مرۆڤ گرێ دەدات لادرا

  • 15/11/2025

    تەندروستیی جیهانی: نەخۆشیی سیل هێشتا كوشندەترین نەخۆشیی درمە

  • 12/11/2025

    بەهۆی باران نەبارین و وشكەسەرما پەتای ئەنفلۆنزای وەرزی بڵاو بووەتەوە

  • 10/10/2025

    نەزۆکی لە پیاواندا هۆکارەکەی چییە

  • 02/10/2025

    خەمۆکی و نیشانەکانی

  • 08/09/2025

    لە ڕووسیا ڤاكسینی شێرپەنجە ئامادەیە بۆ بەكارهێنان

  • 30/08/2025

    هۆشداری لەبارەی وەڵامدانەوەی ڕاوێژە تەندروستییەكان لەگەڵ (چات جب بی تی) دەدرێت

سەرەتا