18/08/2024 3694 جار خوێنراوەتەوە

نەخۆشی ئاوڵەی مەیموون چییە؟

پەیام - تەندروستى

رەنگە لەم ڕۆژانە، کەم تا زۆر لە سۆشیال میدیاکان، هەواڵی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئاوڵەی مەیموونمان بیستبێت یان بەرچاو کەوتبێت لە جیهاندا، بەهۆی ئەوەی نەخۆشیەکە دەگمەنە بۆیە خەڵک زانیاریەکی وایان لەسەر نییە، بۆیە پێمباش بوو بە کورتی هەندێک زانیاریتان عەرز بکەم لەسەر ئەو نەخۆشییە.

ئاوڵەی مەیموون نەخۆشییەکی دەگمەنی ڤایرۆسی گواستراوەیە، لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ و لە مرۆڤیشەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە.

بۆ یەکەمین جار ئەو نەخۆشییە لە ساڵی 1970 لە وڵاتی کۆنگۆی دیموکرات دەستنیشانکرا، تا ئێستا لە ساڵەکانی 2003 و 2022 چەند حالەتێکی تر دەستنیشان کراون لەو نەخۆشییە، کۆتا جار ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) لەم ڕۆژانە چەند تووشبوویەکی نوێی بەو نەخۆشییە ڕاگەیاند.

چۆن دەگوازرێتەوە؟

لە ئاژەڵی ئاژەڵی توشبوو بەڤایرۆسەکە بە تایبەت (مەیمون، جرج، مشک، سمۆرە، کەروێشک، ژووشک، مامز .. هتد)، لە رێگەی بەرکەوتنی بە لیک و خوێن و پاشەڕۆو میزو گۆشتی ئاژەڵەکە.

لە کەسی تووشبوو بە ڤایرۆسەکە:

- بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ بە برینی پێست (ئاوڵە)، لیک، خوێن یان هەر شلەمەنییەکی جەستەی نەخۆشەکە، لە ڕێگەی سێکس، لە ڕێگەی باوەش و ماچ کردن، دەکرێ لە ڕێگەی هەناسەشەوە بگوازرێتەوە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر، کاتێک بۆ ماوەیەکی درێژ و لە مەودایەکی نزیک قسەی لەگەڵ بکەیت.

لە ئافرەتێکی دووگیاتەوە بۆ منداڵەکەی ناو سکی دەگوازرێتەوە

نیشانەکانی چین؟

وادەی توشبوونت بە ڤایرۆسەکە تاوەکو دەرکەوتنی نیشانەکان لە نێوان 4 بۆ 20 ڕۆژە.

سەرەتا بە تا دەست پێدەکات، پاشان بە تێپەڕبوونی کات کەسەکە کۆمەڵێک نیشانەی دیکەی لەسەر بەدیاردەکەوێت، وەکو (لەرز، ئارەق کردنەوە، سەرئێشە، پشت ئێشە، بێتاقەتی، نەمانی ئیشتیهای خواردن، قوڕگ ئێشە، هەناسەتەنگی، کۆکە).

ئەستووربوون و گەورەبوونی لیمفە گرێیەکان، یەکێکە لە نیشانە باوەکانی ئەم نەخۆشییە، بە تایبەت لیمفەگرێیەکانی مل و چەناگە و حەوزو دەوروبەری کۆم.

دەرکەوتنی ئاوڵە لە پێست، یەکێکە لە نیشانە سەرەکیەکانی ئەو نەخۆشییە، سەرەتا لە دەم و چاو بەدیاردەکەوێت پاشان بە هەموو جەستەدا بڵاودەبێتەوە.

چۆن دەستنیشات دەکرێت؟

لە ڕێگەی پشکنینی  PCR

چۆن چارەسەر دەکرێت؟

چارەسەرێکی تایبەت نییە بەو جۆرە ڤایرۆسە، ئەوەی هەیە تەنها بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکان و ڕێگریکردنە لە دروست بوونی ماکەکانی نەخۆشییەکە، بەتایبەت لەوانەی بەرگری لەشیان لاوازەو بە تەمەنن و پێشینەی نەخۆشی تریان هەیە.

د. شێروان کۆساری
قوتابی دکتۆرا لە نەخۆشییەکانی هەناوی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی ئیبۆلا لە كۆنگۆ گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار

  • پێش 2 هەفتە

    تەندروستی جیهانی: ڤایرۆسی هانتا مەترسى کەمى هەیە و هاوشێوەى كۆرۆنا نییە

  • پێش 3 هەفتە

    ئیسپانیا گەشتیارانی كەشتییەكی تووشبوو بە ڤایرۆسی هانتا كەرەنتینە دەكات

  • پێش 3 هەفتە

    ڤایرۆسی هانتا کە تائێستا پێكوتەی نییە، لەسەر كەشتییەكی گەشتیارى هۆڵەندی دەرکەوتووە

  • 28/03/2026

    جۆرێكی نوێی ئەنسۆلین کە هەفتەى جارێک بەکاردەهێنرێت دەخرێتە بازاڕەوە

  • 20/12/2025

    نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین: له‌ حه‌وت ژنی دوو گیان، یه‌كێكیان توشی شه‌كره‌ی دووگیانیی ده‌بێت

  • 11/12/2025

    پەردە لەسەر چیپێكی مێشكیی پێشكەوتوو كە پەیوەندی لەگەڵ مێشكی مرۆڤ گرێ دەدات لادرا

  • 15/11/2025

    تەندروستیی جیهانی: نەخۆشیی سیل هێشتا كوشندەترین نەخۆشیی درمە

سەرەتا