04/10/2024 452 جار خوێنراوەتەوە

تەندروستیی جیهانی هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێكی نوێی كوشندە دەدات

پەیام 

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ماربۆرگ دەدات كە ڤایرۆسێكی كوشندەیە.

لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشكرای كردووە تاكو 29ی ئەیلولی ئەمساڵ 26 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی ماربۆرگ پشتڕاست كراوەتەوە، كە هەشتیان گیانیان لەدەست داوە و حەوتیان لە ناوچە جیاوازەكانی ڕواندا بوون.

تەندروستی جیهانی مەزەندەی كردووە مەترسی بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایە بەڕێژەیەكی زۆر لە سەر ئاستی نیشتمانی و هەرێمایەتی بەرز ببێتەوە، و ئەگەری گواستنەوەی بۆ وڵاتانی وەك كۆماری كۆنگۆ و تەنزانیا و ئۆگەندا هەیە.

هەروەها مەترسی هەیە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بڵاو ببێتەوە زانیارییان پێگەیشتووە یەكێك لە بەركەوتەكانی ڤایرۆسەكە لەو وڵاتەی كە تێیدا بڵاو بووەتەوە، گەشتی بۆ بەلجیكا كردووە و لەوێ ڕێكاری پێویست گیراوەتە بەر.

ڤایرۆسی ماربۆرگ لە جۆرێكی شەمشەمەكوێرەوە بۆ مرۆڤ گواستراوەتەوە، لە ڕێگەی بەركەوتنی شلەی جەستە و ڕوكاری بەركەوتەی كەسی تووشبوو لە نێو مرۆڤدا بڵاو دەبێتەوە، نیشانەكانیشی بریتین لە سەرئێشەی توند و ئازاری سك و خوێنبەربوونی دەم و لوت، تاكو ئێشتاش هیچ پێكوتەیەك بۆ پەتاكە نەدۆزراوەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 20/12/2025

    نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین: له‌ حه‌وت ژنی دوو گیان، یه‌كێكیان توشی شه‌كره‌ی دووگیانیی ده‌بێت

  • 11/12/2025

    پەردە لەسەر چیپێكی مێشكیی پێشكەوتوو كە پەیوەندی لەگەڵ مێشكی مرۆڤ گرێ دەدات لادرا

  • 15/11/2025

    تەندروستیی جیهانی: نەخۆشیی سیل هێشتا كوشندەترین نەخۆشیی درمە

  • 12/11/2025

    بەهۆی باران نەبارین و وشكەسەرما پەتای ئەنفلۆنزای وەرزی بڵاو بووەتەوە

  • 10/10/2025

    نەزۆکی لە پیاواندا هۆکارەکەی چییە

  • 02/10/2025

    خەمۆکی و نیشانەکانی

  • 08/09/2025

    لە ڕووسیا ڤاكسینی شێرپەنجە ئامادەیە بۆ بەكارهێنان

  • 30/08/2025

    هۆشداری لەبارەی وەڵامدانەوەی ڕاوێژە تەندروستییەكان لەگەڵ (چات جب بی تی) دەدرێت

سەرەتا