28/02/2025
289 جار خوێنراوەتەوە
لە 2024دا ژمارەى ئەو کەسانەی لە یابان مردوون دوو هێندەی تازەلەدایكبووان بووە
پەیام
ساڵی ڕابردوو ژمارەی ئەو كەسانەی لە یابان مردوون، دوو هێندەی تازەلەدایكبووان بووە، بەم هۆیەشەوە دانیشتووانی ئەو وڵاتە لە دابەزیندا ژمارەی پێوانەیی تۆمار كرد.
بەپێی ئامارە فەرمییەكان، ساڵی 2024 نزیكەی 721 منداڵ لە یابان لەدایك بوون كە ڕێژەی لەسەدا 5 كەمترە لە ژمارەی لەدایكبووانی ساڵی پێشتر، ئەمەش نۆیەمین ساڵە لەسەر یەك ژمارەی تازەلەدایكبووان لە یابان لە دابەزیندایە و ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەكات.
لەبەرانبەردا پـــارساڵ لە یابان ملیۆنێك و 619 هەزار كەس مردوون و ڕێژەكەی بەراورد بە ساڵی پێشتر نزیكەی لەسەدا 2 زیادیكردووە.
بەم جۆرە ژمارەی مردووان دوو هێندەی تازە لەدایكبووانە و چالاكانی ئەو وڵاتەش ڕەخنە لە دەسەڵاتداران دەگرن كە سیاسەتی هاندان بۆ هاوسەرگیری و وەچەخستنەوە شكستی هێناوە و ڕێژەی پیربوون لە هەڵكشاندایە.
بەپێی ئامارەكان یابان لە ساڵی 2008 ـدا ژمارەی دانیشتووانەكەی زیاتر بووە لە 128 ملیۆن كەس، لە 16 ساڵی ڕابردوودا نزیكەی پێنج ملیۆن كەس كەمی كردووە، پێشبینیش دەكرێت تاكو ساڵی 2024 ژمارەكە كەمتر بێت لە 100 ملیۆن كەس و لە ساڵی 2060 ـدا ژمارەكە بۆ 87 ملیۆن كەس كەم بكات.
بەم جۆرە لە كەمتر لە نیو سەدەدا یابان نزیكەی سێیەكی دانیشتووانی خۆی لەدەست دەدات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە