19/04/2025 579 جار خوێنراوەتەوە

بۆ یەكەمجار لە وڵاتی چین ماراسۆنێك لە نێوان مرۆڤ و ڕۆبۆتدا ڕێكخرا

پەیام

بۆیەكەمجار حكومەتی چین دەستپێشخەریی ئەوەی كرد ماراسۆنێك لەنێوان مرۆڤ و ڕۆبۆتدا لە پەكینی پایتەخت ڕێك بخات.

لە ماراسۆنەكەدا 21 ڕۆبۆت بەشدارییان كرد و بۆ ماوەی 21 كیلۆمەتر لەگەڵ مرۆڤە وەزرشەوانەكاندا پێشبڕكێیان كرد.

ڕۆبۆتە بەشدربووەكانی ماراسۆنەكە قەبارەیان لەنێوان 120 سانتیمەتر بۆ مەترێك و 80 سانتیممەتر بوو بە دیزاینی هەمەجۆر، بەشێكیان لەسەر شێوەی ئافرەت دروست كراون و توانای پێكەنینیان هەیە. هەندێكی دیكەشیان پێڵاوی وەرزشی و دەستكێشی تایبەتیان بۆ لەبەر كرابوو.

ئەو كۆمپانیایانەی كە ڕۆبۆتەكانیان بەشداری لە پێشبڕكێكە كرد باسیان لەوە كرد چەند هەفتەیەكیان پێویست بووە بۆ ئامادەكاری.

لە ماراسۆنەكەدا هەر ڕۆبۆتێك مرۆڤێكی ڕاهێنەری لەگەڵ بوو بۆ پشتیوانیكردنی ڕۆبۆتەكە لەكاتی ڕۆیشتن. دوای دەستپێكردنی چالاكییەكەش بەشێك لە رۆبۆتەكان كێشەی تەكنیكیان بۆ دروست بوو، یەكێكیان هەر زوو لەكار كەوت و یەكێكیشیان خۆی بە ڕێڕەوێكدا كێشا، بەڵام رۆبۆتی "تیانگۆنگ ئۆڵترا" توانیی دوو كاتژمێر و 40 خولەك ڕابكات و سەركەوتن بەدەست بهێنێت، بەڵام ئەو پاڵەوانەی مرۆڤ بوو توانیی بە تەنیا كاتژمێرێك و دوو خولەك ئەو مەودایە ببڕێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    مامۆستایەک لە کەلار دەنگی وتاری هەینی بە زمانی ئاماژە دەگەیەنێتە دڵی نابیستان

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    هاوشێوەى ئوستوڕالیا دانیماركیش تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە منداڵانی خوار 15 ساڵ قەدەغەدەكات

  • پێش 2 هەفتە

    بەهۆی دەستدرێژی بۆ سەر كچان، شای بەریتانیا براكەی خۆى لە ژیانی شاهانە دوورخستەوە

  • پێش 4 هەفتە

    تڕەمپ لێبوردنی بۆ ئەو ئەندامەی كۆنگرێس دەرکرد، كە بە درۆزن و فێڵباز ناسراوە

  • پێش 4 هەفتە

    پۆڵەندا.. كچێك دوای 27 ساڵ لە دەستبەسەركردنی لە لایەن باوک و دایکیەوە؛ دۆزرایەوە

  • 11/10/2025

    لەبەر تەندروستیی هاوڵاتییان، شارێكی یابان بەكارهێنانی ئامێرە زیرەكەكان سنووردار دەكات

  • 10/10/2025

    ترەمپ خۆى بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئامادەکردبوو، بەڵام بە ژنە سەركردەیەكی ڤەنزوێلی درا

  • 06/10/2025

    بەهۆی بەفربارینەوە 1000 شاخەوان لەسەر چیای ئێڤرێست گیریان خواردووە

سەرەتا