24/05/2025 321 جار خوێنراوەتەوە

ئامۆریم ئاگاداری یاریزانێکی کردووەتەوە یانەیەک بۆ خۆی بدۆزێتەوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

ڕۆبن ئامۆریمی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد ئاگاداری یاریزانێکی کردووەتەوە یانەیەک بۆ خۆی بدۆزێتەوە.

 فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووس ئاشکرای کردووە، ڕاهێنەری شەیتانە سوورەکان بە ئالیخاندرۆ گارناچۆی ئەرجەنتینی ڕاگەیاندووە بۆ وەرزی داهاتوو پشتی پێ نابەستێت و پێویستە یانەیەکی نوێ بۆ خۆی بدۆزێتەوە.

ڕۆمانۆ ئاماژەی بەوەشداوە، بەرپرسانی مانچستەر یونایتد فرۆشتنی هێرشبەرەکە ئەرجەنتینییەکە ڕەت ناکەنەوە بۆ ئەوەی پارەیان بۆ کڕینی یاریزانی نوێ دەستبکەوێت.

لە لایەکی دیکەشەوە فابریزیۆ بڵاوی کردووەتەوە، ڤیکتۆر لیندێلۆف هاوینی ئەمساڵ ڕیزەکانی مانچستەر یونایتد جێدەهێڵێت و وەک یاریزانێکی ئازاد گرێبەستی لە یانەکانی خولی ئیتاڵی و ئیسپانییەوە پێگەیشتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 3 هەفتە

    ڤینیسیۆس یاریزانێکی بەرشەلۆنە و یاریزانێکی لیڤەرپووڵ وەک دوو نزیکترین هاوڕێی ئاشکرا دەکات

  • پێش 4 هەفتە

    پەیوەندیکردنی هێرشبەرێکی گەورە بە بەرشەلۆنەوە یەکلا کرایەوە

  • پێش 4 هەفتە

    دەیڤد ئانچلۆتی هۆکاری سەرکەوتوو نەبوونی ئالۆنسۆ ئاشکرا دەکات

  • پێش 4 هەفتە

    مانەوەی دیبالا لە ڕۆما پەیوەستە بە مەرجێکی قورسەوە

  • 07/02/2026

    ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت مێژوو دژی بەرشەلۆنە دووبارە بکاتەوە

  • 05/02/2026

    سەرۆکی ئەتلەتیکۆ مەدرید چارەنووسی سیمۆنی یەکلا کردەوە

  • 03/02/2026

    هۆکاری ئەنجامنەدانی گرێبەست لە لایەن ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشکرا دەبێت

  • 31/01/2026

    دادگا داوایەکی ڕیاڵ مەدریدی ڕەت کردەوە و لاپۆرتاش هاتە دەنگ

سەرەتا