26/05/2025 289 جار خوێنراوەتەوە

ئاڵۆنسۆ بەڵێنێکی گەورە بە هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەدات

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

چابی ئاڵۆنسۆی پاش ئەوەی ناساندنی وەک ڕاهێنەری نوێی یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ کرا لە بەردەم میدیاکاندا بەڵێنی بە هاندەرانی یانەکەی دا، تیپێکی بەهێز دروست دەکات.

 ڕیاڵ مەدرید وەک پێشەی هەمیشەیی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بۆ ڕاهێنەری نوێی ساز کرد و سەرەتا پیریز بەخێرهاتنی ئاڵۆنسۆی کرد بۆ یانەکە و دواتر خودی ئاڵۆنسۆ قسەکانی بە ستایشکردنی ئانچلۆتی دەستپێکرد و وتی: پێش ئەوەی دەست بکەم بە باسکردنی سەردەمی نوێ، نامەوێت ئەو سەردەمە لەبیر بکەم کە تازە کۆتایی هات، ئانچلۆتی ڕاهێنەری من بوو، کەسێکی گەورە و کاریگەرییەکی گەورە هەبوو، ئەگەر شارەزایی ئەو نەبوایە، ڕەنگە من لێرە نەبومایە، من بەرپرسیارێتی هەڵدەگرم و بە شەرەف و شانازییەکی زۆرەوە درێژە بە میراتەکەی دەدەم.

لە بەردەوامی قسەکانیدا چابی ئاڵۆنسۆ بەڵێنی بە هاندەرانی یانەکەی دا کە تیپێکی بەهێز بۆ یانەکە دروست بکات بەو پێیەی یاریزانی زۆرباشیان هەیە، بە جۆرێک تیپەکە بەهێز بێت کە هاندەرێک یاریی یانەکەی بینی ڕاستەوخۆ بڵێت "ئەوە ڕیاڵ مەدریدی منە".

لە کۆتایدا ئاڵۆنسۆ وتی: ئێمە بڕوا و متمانەمان هەیە کە دەتوانین دەستکەوتە گەورەکان بەدەست بهێنین، زۆر سوپاس، هالا مەدرید.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    فلیک کێشەیەکی سەرەکی بەرشەلۆنە ئاشکرا دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی هەموو شتێک لەسەر چوونی ئالڤارێز بۆ بەرشەلۆنە ئاشکرا دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لاپۆرتا بڕیارێکی گرنگی ئاشکرا کرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    خلێفی پەیامێکی ڕوون بۆ دێمبڵی دەنێرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    چەند مەرجێکی سەیر لە گرێبەستەکەی شتیگن بۆ یانەی جیرۆنا جێگیر کراوە

  • پێش 1 هەفتە

    ڕیاڵ مەدرید بە دوو ئەگەر کار لەگەڵ ئاربیلوا دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    دێمبڵی یەکەم پیشنیاری پاریس سانجێرمانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ڕەت کردەوە

  • پێش 2 هەفتە

    ڕۆژنامەی مارکا پلانی ڕیاڵ مەدرید بۆ مێرکاتۆی زستانە ئاشکرا دەکات

سەرەتا