30/05/2025 317 جار خوێنراوەتەوە

عێراق: هۆكاری نەناردنی مووچە پابەندنەبوونی هەرێمە بە بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی

پەیام 

وەزارەتی دارایی عێراق وەڵامی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم دەداتەوە و بە ڕادەستنەكردنی داهات و جێبەجێنەكردنی تەوتین و پابەندنەبوون بە بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی تاوانباری دەكات.

وەزارەتی داراییی فیدڕاڵی لە نوسراوێكدا ڕایگەیاند هۆكاری سەرەكی وەستانی مووچەی مانگی ئایار پابەندنەبوونی حكومەتی هەرێمە بە بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی.

بەپێی نووسراوەكەی دارایی عێراق حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم پێشێلكاریی یاسای كردووە و حكومەتی هەرێم بەپێی یاسای بودجەی 2023-2025 و بڕیاری دادگای فیدڕاڵی پێویست بوو داهاتی نەوتی و نانەوتی بگەڕێنێتەوە بۆ خەزێنەی فیدراڵی، بەڵام نەیكردووە.

هەروەك هاتووە لیژنەی باڵای وردبینی فیدڕاڵی و هەرێم ڕاپۆرتی هاوبەشیان بڵاوكردووە دەیسەلمێنێت داهاتی زۆر ڕادەست نەكراوە نەكراوە و ئەو داهاتانەی هەرێم ڕادەستی نەكردووە لە پشكی دیاریكراوی لە بودجەدا زیاترە، واتە زیاتر لەوەی وەریگرتووە.

وەزارەتی دارایی عێراق دەشڵێت تا ئێستا بەپێی ڕێكەوتن كێڵگەكان ڕادەستی كۆمپانیای سۆمۆ نەكراون و سیستەمی تەوتینی مووچەش جێبەجێ نەكراوە.

وەزارەتەكە ئەوەی ئاشكرا كردووە زیانی خەزێنەی گشتی بەهۆی ئەم پێشێلكارییانەوە ترلیۆنان دینار بووە و حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم بەرپرسیارێتی ئەم دۆخە هەڵدەگرێت و پێویستە "ڕێكارە یاساییەكان" بەكاربهێنرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی بازرگانیی عێراق كەمكردنەوەی ماددە خۆراكییەكان ڕەتدەكاتەوە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق داوا دەكات خەرجی حەوت هەزار زیندانییەکە هەڵنەگرێت

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    لیستی كۆتایی كاندیدانی پۆستی سەرۆككۆمارى عێراق کە 19 كەسن ڕاگەیەندرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وڵاتانی ئەورووپا ڕەتیدەكەنەوە دەستگیركراوە ئەورووپییەكانی داعـ.ش لە عێراق وەربگرنەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وتاربێژی بەغداد: پێویستە دەست بۆ مووچەی بەرپرسانی باڵا ببرێت، نەک فەرمانبەران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عەلی عەلاق: ئامادەین لقەكانی بانكی ناوەندی و ڕەشید و ڕافیدەین لە سلێمانی بكەینەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سودانى و فەرماندە سەربازییەكانى عێراق سەردانى سنوورەكانیان لەگەڵ سووریا كرد

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    دارایی عێراق: بۆ كەمكردنەوەی خەرجییەكان، بڕیاردراوە ئیفاد و گەشتە دەرەكییەكان ڕابگیرێن

سەرەتا