12/06/2025 316 جار خوێنراوەتەوە

مانچینی: هەڵەم کرد و دەمەوێت ڕاستی بکەمەوە

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

ڕۆبێرتۆ مانچینی دەیەوێت جارێکی دیکە بۆ ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بگەڕێتەوە و دەڵێت: هەڵەم کردووە.

 ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی نوێترین لێدانی مانچینی بڵاوکردوەتەوە و ناوبراو سەرەتا دەڵێت: هەڵەم کرد کاتێک ڕاهێنەرایەتی ئیتاڵیام جێهێشت، ئەگەر کاتم هەبێت و بگەڕێمەوە بۆ ئەو سەردەمە هەڵەی لەو شێوەیە دووبارە ناکەمەوە.

لە بەردەوامی قسەکانیدا مانچینی وتی: هیچ شتێک لە ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی نیشتمانی جوانتر نییە، من لەگەڵ یانەکان سەرکەوتنم بەدەستهێناوە، بەڵام بردنەوە لەگەڵ ئیتاڵیا شتێکی تەواو جیاوازە، هەمیشە دەتەوێت بگەڕێیتەوە بۆ ئەو شوێنەی کە هەستت بە دڵخۆشی دەکرد.

لە کۆتایی قسەکانیدا مانچینی ئاشکرای کرد، لەگەڵ گابرێل گراڤینا سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا قسەی کردووە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان تا ئەوەی بتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا.

مانچینی لە دوای مۆندیالی 2018 ڕاهێنەرایەتی ئیتاڵیای گرتە دەست و توانی لە یۆرۆی 2020 هەڵبژاردەکە بکاتە پاڵەوان، بەڵام دواتر وازهێنانی ڕاگەیاند و ڕوویکرد ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی سعودییە و لەو ئەرکەی دوورخرایەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە بڕیاری کۆتایی لەسەر گواستنەوەی بێرناردۆ سیلڤا داوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لەسەر هەژمارنەکردنی لێدانێکی سزا لە لیبیا هاندەران ئاگریان لە تەلاری سەرۆکایەتی وەزیران بەردا

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    کێشەکانی میلان قوڵتر بوونەتەوە و ئالێگری و ئیبراهیمۆڤیچ پەیوەندییان نەماوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    چەند هۆکارێک سەبری ڕیاڵ مەدریدی بەرانبەر مباپێ نەهێشتووە

  • پێش 2 هەفتە

    مێسی پاڵێوراوانی بردنەوەی مۆندیال دیاری دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    ناوماڵی ڕیاڵ مەدرید لەسەر ئاگرە و یاریزانێک بە برینداری گەیەنرایە نەخۆشخانە

  • پێش 2 هەفتە

    چارەنووسی مباپێ بۆ یاریکردن لە کلاسیکۆ یەکلا دەبێتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    دەمەقاڵێی نێوان ڕودیگێر و کارێراس گۆڕاوە بۆ پێکدادانی دەستی

سەرەتا