پێش 1 هەفتە 743 جار خوێنراوەتەوە

ئینریکی سزای بارکۆلا دەدات

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

لویس ئینریکی ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان، سزایەکی توند بەسەر برادلی بارکۆلادا دەسەپێنێت دوای ئەوەی یاریزانەکە ڕەتیکردەوە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، یانەکەش نرخێکی خەیاڵی بۆ فرۆشتنی دیاری دەکات.

 لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بارکۆلا ڕەتی کردەوە بۆندەکەی نوێ بکاتەوە و لیڤەرپووڵ بۆ گواستنەوەی لەسەر هێڵە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی "زە ئەتلەتیک" لویس ئینریکی پەیامێکی ڕوونی بۆ یاریزانەکە ناردووە و ئەو تەنیا پشت بەو یاریزانانە دەبەستێت کە بە تەواوی پابەندی پڕۆژەی یانەکە بن.

سەرچاوەکە ئاماژە بەوەش کردووە، ئەگەر پاریس نەتوانێت بەو نرخە خەیاڵییە بارکۆلا بفرۆشێت و یاریزانەکە لە تیپەکەدا بمێنێتەوە، ئینریکی ئامادەیە بە تەواوی لە پێکهاتەی سەرەکی و یەدەگ دوری بخاتەوە و بۆ وەرزی داهاتوو بەشداری پێ نەکات.

ئەم هەڵوێستە توندەی ئینریکی نیشانی دەدات کە پاریس سانجێرمان چیدیکە ڕێگە بە یاخیبوونی یاریزانەکان نادات و ئێستا بارکۆلا لە نێوان دوو بژاردەی سەختدایە: یان دەبێت یانەیەک بدۆزێتەوە کە 170 ملیۆن یۆرۆ بدات، یان ئەوەتا ڕووبەڕووی وەرزێکی بێدەنگ و دوور لە یاریگاکان ببێتەوە ئەگەر لە پاریس بمێنێتەوە و گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 19 خولەک پێش ئێستا

    پلانی کوشتنی مێسی و کریستیانۆ لە کاتی مۆندیال ئاشکرا دەبێت

  • 60 خولەک پێش ئێستا

    سیمیۆنی داهاتووی جولیان ئالڤارێزی یەکلا کردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    😱فابریزیۆ ڕۆمانۆ بۆمبەکەی لەسەر ڕۆدری تەقاندەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆدری لە نێوان بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید خۆی یەکلا کردووتەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە نرخی فرۆشتنی تۆرێسی بۆ پاریس سان جێرمان دیاری کرد

  • پێش 1 هەفتە

    ئینریکی سزای بارکۆلا دەدات

  • پێش 1 هەفتە

    مانچستەر سیتی نرخێکی چاوەڕواننەکراو بۆ فرۆشتن لە ڕۆدری دیاری دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    پلانی دووەمی بەرشەلۆنە لە ئەگەری شکستهێنان لە کڕینی ئالڤارێز ئاشکرا دەبێت

سەرەتا