03/07/2025 474 جار خوێنراوەتەوە

بەرشەلۆنە نرخی فرۆشتنی یاریزانێکی دەستنیشان کردووە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

یانەی بەرشەلۆنە نرخی فرۆشتنی مارک کاسادۆی یاریزانی لاوی تیپەکەی دەستنیشان کردووە.

 ڕۆژنامەی سپۆڕت بڵاوی کردووەتەوە، یانە کەتەلۆنییەکە ئامادەی نیشانداوە ئەگەر ئۆفەرێکی گونجاوی بەدەست بگات دەستبەرداری مارک کاسادۆ بێت، هەرچەندە تاکو هاوینی 2028 بۆندی هەیە.

سەرچاوەکە ئاشکراشی کردووە، بەرشەلۆنە 50 ملیۆن یۆرۆی وەک نرخی فرۆشتنی کاسادۆ دیاری کردووە بۆ هەر یانەیەک کە ئارەزووی کڕینی بکات.

سپۆڕت ئەوەش دەخاتە ڕوو، هەریەک لە چێڵسی و ئەتلەتیکۆ مەدرید خواستی گواستنەوەی مارک کاسادۆ دەکەن، هۆکاری فرۆشتنیشی لە لایەن بەرشەلۆنەوە بۆ زۆری یاریزانەکانی لە هێڵی ناوەڕاست دەگەڕێتەوە.

شایەنی باسە وەرزی ڕابردوو کاسادۆ لە لایەن فلیکی ڕاهێنەرەوە بەشداری یارییەکانی پێدەکرا، توانی 36 یاری ئەنجام بدات و یەک گۆڵ و شەش ئاسیست بنووسێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هۆکارەکانی دەستکراوەیی بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی یاریزان ئاشکرا دەبێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    پێنچ یاریزان ململانێی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی لالیگا دەکەن

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    کومان: دەتوانین لە هەموو هەڵبژاردەیەک ببەینەوە

  • پێش 2 هەفتە

    ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید سێ مەرجی سەرەکییان بۆ کڕینی ڕۆدری داناوە

  • پێش 2 هەفتە

    بەرشەلۆنە بڕیاری کۆتایی لەسەر گواستنەوەی بێرناردۆ سیلڤا داوە

  • پێش 3 هەفتە

    لەسەر هەژمارنەکردنی لێدانێکی سزا لە لیبیا هاندەران ئاگریان لە تەلاری سەرۆکایەتی وەزیران بەردا

  • پێش 3 هەفتە

    کێشەکانی میلان قوڵتر بوونەتەوە و ئالێگری و ئیبراهیمۆڤیچ پەیوەندییان نەماوە

  • پێش 3 هەفتە

    چەند هۆکارێک سەبری ڕیاڵ مەدریدی بەرانبەر مباپێ نەهێشتووە

سەرەتا