1 رۆژ پێش ئێستا 134 جار خوێنراوەتەوە

هۆشدارییەکی توند و یەکلاکەرەوە لە مارێسکای ڕاهێنەرەوە بۆ یاریزانەکانی چێڵسی

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

ئینزۆ مارێسکای ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی چێڵسی لەندەنی پەیامێکی توند بە یاریزانەکانی دەدات و ڕایدەگەیەنێت، هەر یاریزانێک لە یانەکە دڵخۆش نییە ئازادە لەوەی لە یانەکە بڕوات.

 لە لێدوانێکدا کە میدیاکانی بەڕیتانیا بڵاویان کردووەتەوە، سەرەتا لە بارەی ئامادەکاری یانەکەی بۆ وەرزی نوێ، مارێسکا وتی: لە تیپەکەمدا تەنیا دەمەوێت ئەو یاریزانە بمێننەوە کە دڵخۆشن، هەر یاریزانێک دڵخۆش نییە ئازادە لەوەی بڕوات.

لە بەردەوامی قسەکانیدا لەبارەی کاریگەری سزاکانی یوفا بۆ سەر یانەکەی ڕاهێنەرەکەی بلوز ئەوەی خستەڕوو، ڕاستگۆیانە گرنگی بەو شتانە نادات و سەرقاڵی کاری زەحمەتە لە مەشقەکاندا و سەرنجی لەسەر ئەوەیە ئاستی تیپەکە بەرەو پێش ببات و سەرکەوتن تۆمار بکەن.

مارێسکا ستایشی جواو پێدرۆی یاریزانە نوێی یانەکەی کرد و وتی: هەرچەندە لە پشوودا بوو، بەڵام بەرانبەر پاڵمێراس لە دۆخێکی باشدا دەرکەوت و لە ئاستێکی بەرزدا بوو، ئێمە سەرسامین پێی و دڵنیاین زۆر یارمەتی تیپەکە دەدات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئۆسمین سەبارەت بە داهاتووی بڕیارە قورسەکەی داوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هۆشدارییەکی توند و یەکلاکەرەوە لە مارێسکای ڕاهێنەرەوە بۆ یاریزانەکانی چێڵسی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فلیک گرێبەستکردنی لەگەڵ یاریزانێکی دیاری خولی ئیتاڵی ڕەت کردووەتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لیڤەرپووڵ مووچەی جۆتا دەبڕێت؟

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە نرخی فرۆشتنی یاریزانێکی دەستنیشان کردووە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەرمیامی بە خراپ نازانێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆبۆتەکان دەستبەسەر تۆپی پێدا دەگرن

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید تاکو ئێستا 54 ملیۆن یۆرۆی لە جامی جیهانی یانەکان دەست کەوتووە

سەرەتا