05/07/2025 370 جار خوێنراوەتەوە

لیڤەرپووڵ مووچەی جۆتا دەبڕێت؟

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

یانەی لیڤەرپووڵی ئینگلیزی بڕیاریداوە مووچەکەی دیۆگۆ جۆتای کۆچکردوو نەبڕێت و بۆ ماوەی دوو ساڵ دەیداتە هاوسەرەکەی.

 بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە جۆتا لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا سەیارەکەی گڕی گرت و گیانی لەدەست دا، دوابەدوای ڕووداوەکە باس لەوە کرا، جۆتا هاوسەر و سێ منداڵی لە دوای جێماوە.

سەبارەت بە گوزەرانی هاوسەر و منداڵەکانی، ڕۆژنامەی ڕیکۆردی پۆرتوگالی ئاشکرای دەکات، بەرپرسانی یانەی لیڤەرپووڵ بەڵێنیان داوە، مووچەی دیۆگۆ جۆتا بۆ ماوەی دوو ساڵ بداتە هاوسەرەکەی.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، لیڤەرپووڵ پابەندە بەوەی چاودێری مندالەکانی جۆتا بکەن و سندوقێکی پاڵپشتی داراییان بۆ تەرخان بکەن.

جێی بیرهێنانەوەیە جۆتا بۆ ماوەی دوو وەرزی دیکە و تاکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانەی لیڤەرپووڵ مابوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێنچ یاریزان ململانێی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی لالیگا دەکەن

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    کومان: دەتوانین لە هەموو هەڵبژاردەیەک ببەینەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید سێ مەرجی سەرەکییان بۆ کڕینی ڕۆدری داناوە

  • پێش 1 هەفتە

    بەرشەلۆنە بڕیاری کۆتایی لەسەر گواستنەوەی بێرناردۆ سیلڤا داوە

  • پێش 2 هەفتە

    لەسەر هەژمارنەکردنی لێدانێکی سزا لە لیبیا هاندەران ئاگریان لە تەلاری سەرۆکایەتی وەزیران بەردا

  • پێش 2 هەفتە

    کێشەکانی میلان قوڵتر بوونەتەوە و ئالێگری و ئیبراهیمۆڤیچ پەیوەندییان نەماوە

  • پێش 2 هەفتە

    چەند هۆکارێک سەبری ڕیاڵ مەدریدی بەرانبەر مباپێ نەهێشتووە

  • پێش 3 هەفتە

    مێسی پاڵێوراوانی بردنەوەی مۆندیال دیاری دەکات

سەرەتا