1 رۆژ پێش ئێستا 178 جار خوێنراوەتەوە

مارک بێرناڵ لە یەکەم ڕاهێنانی پێش وەرز هانسی فلیکی شۆک کردووە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

مارک بێرناڵی یاریزانی لاوی یانەی بەرشەلۆنە دوای گەڕانەوەی لە پێکان هانسی فلیکی ڕاهێنەری شۆک کردووە.

 ئەو یاریزانە لاوەی ئەکادیمای لاماسیا وەرزی رابردوو لەلایەن فلیکەوە پاڵپشتی تەواو کرا، بەڵام لە هەفتەی سێیەمی سەرەتای لالیگا دووچاری پچرانی بەستەری ئەژنۆی هات و وەرزەکە بۆی کۆتایی هات و نەگەڕایەوە.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشکرای دەکات، دوای چاکبوونەوەی لەو پێکانە سەختە، بێرناڵ بەشداری مەشقە ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێ کردووەتەوە، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانی فلیک بووە توانا جەستەییە بەهێزەکەی بێرناڵ بووە سەرەڕای ئەوەی ماوەیەکی زۆر دوور کەوتووەتەوە و هەمووانی سەرسام کردووە.

لە ماوەی پێکانەکەی بێرناڵ لە هۆڵی وەرزشی تایبەتی یانەکە قۆناغەکانی چاکبوونەوەی پێکانەکەی ئەنجام داوە و ئەوەش وایکردووە توانای جەستەیی و ماسولکەکانی زۆر بەهێز ببن و ماسولکەی زیادە لە قاچ و قۆڵیدا دروست بکات و ئەمەش لە ئاستی جەستەیی خۆیدا لە یەکەم ڕاهێنانەکانیدا وەک ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ ڕەنگدانەوەی هەبوو.

سەرەڕای ئامادەیی جەستەیی یاریزانەکە، بەڵام تا ئێستا هیچ وادەیەکی فەرمی بۆ گەڕانەوەی بۆ یاریگاکان دیاری نەکراوە، چونکە چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی ستافی پزیشکی و تەکنیکی تیپەکە دەکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    هانسی فلیک پێویستی تیپەکەی بۆ مێرکاتۆی هاوینە دیاری کردووە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    تیروشکی پاشکۆی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 ڕاکێشرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    یاریگای کامپنو بۆ جامی خوان گامبەر ئامادە نابێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کریستیانۆ خەڵاتێکی دیکەی بەدەست هێنا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مارک بێرناڵ لە یەکەم ڕاهێنانی پێش وەرز هانسی فلیکی شۆک کردووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    شتیگن بە تووڕەییەوە وەلامی هانسی فلیکی داوەتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    گورزێکی کوشندە بەر مانچستەر یونایتد کەوت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ئینتەرمیلان ویستویەتی گرێبەستێک لە میلان تێک بدات

سەرەتا