18/07/2025 260 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆى بەردەوامى هێرشەکانەوە دەیان غەززەیی دیکە بوونە قوربانی

پەیام 

جەنگی سەر كەرتی غەززە لە 651هەمین ڕۆژیدایە و سوپای زایۆنیش لە ئەنجامدانی تاوانی كۆمەڵكوژی دژی هاووڵاتیانی ئاوارە و برسی كەرتەكە بەردەوامە.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ لە تەندروستی غەززەوە، لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە تا ئیستا 30 هاووڵاتی شەهید بوون، حەوتیان لەو كەسانە بوون كە هەوڵی بەدەستهێنانی خواردنیان داوە.

لای خۆەوە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شیفا ڕایگەیاند: 17 هەزار منداڵ لە كەرتی غەززە هەن كە بەدەست بەدخۆراكیی توندەوە دەناڵێنن.

ئەو ڕایشیگەیاند: نەخۆشەكان بەهۆی برسێتی توندەوە تووشی لەبیرچوونەوە و شەكەتی بوون.

بەردەوامی كۆمەڵكوژییەكانی غەززە لە كاتێكدایە كە هەوڵەكان بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنی ئاگربەست تائێستاش لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، بەردەوامە، لەو بارەوە نێردەی تایبەتی ئەمریكا ڕایگەیاند: گەیشتن بە ڕێككەوتن لە هەموو كات نزیكترە، بەڵام بە قسەی ئەو "بزوتنەوەی حەماس زۆر سەرسەخت و پێداگرە.

ئەم لێدوانە دوای ئەوە دێت كە پێنجشەممە حەماس ڕەتی كردەوە هیچ ڕێككەوتنێك پەسەند بكات كە هێزەكانی سوپای زایۆنی لە ناو غەززەدا بهێڵێتەوە و سوورە لەسەر ئەوەی بە تەواوی لە كەرتەكە بكشێنەوە و هیچ شوێنێك بە داگیركراوی نەمێنێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەبارەى درێژكردنەوەی ئاگربەستى نێوان هەسەدە و دیمەشق، زانیاریی پێچەوانە بڵاودەكرێتەوە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی جەنگی ئەمریكا: ئێران سوورە لەسەر دووبارە بونیادنانەوەی توانا سەربازییەكانی

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: 10 دەزگای هەواڵگریی وڵاتانی دوژمن لە پشت خۆپیشاندانەكانەوە بوون

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاكان فیدان: داواكاریی بۆ درێژكردنەوەی ئاگربەستی نێوان دیمەشق و هەسەدە هەیە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران لێدوانەکەى ترەمپ لەبارەى بڕیاری لەسێدارەدانی 800 كەسەوە بەدرۆدەخاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا.. پیاوێک لە باڵکۆنى باڵەخانەیەکى 23 نهۆمى كەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سوپای سووریا ئەندامانی هەسەدەی لە زیندانی ئەقتان بەرە و كۆبانێ گواستەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆپراسیۆنەكانی سوپای سووریا بەرهەمی زنجیرەیەك كۆبوونەوەی نهێنیی سیاسی و ئەمنی بووە لە دەرەوە و ناوەوە

سەرەتا