02/10/2025 434 جار خوێنراوەتەوە

ئەمڕۆ تا ئێستا 21 كەس لە كەرتی غـ*ـەز.زە شەهید بوون

پەیام

جەنگی سەر كەرتی غەززە هێشتا بەردەوامە و تەقینەوەی گەورەیش لە تەواوی كەرتەكە ڕوو دەدات.

ئەمڕۆ 727 ڕۆژە جەنگی كۆمەڵكوژی دژی گەلی فەڵەستین لە كەرتی غەززە دریژەی كێشاوە و سوپای زایۆنی بەردەوامە لە بۆردومانی مەدەنی و ئاوارەكان و تەقاندنەوەی ماڵ و پەناگەكانیان و برسیكردنیان و ڕێگریكردن لە گەیشتنی هاوكارییە مرۆییەكان، بەهۆیشیەەوە تا ئێستا 21 شەهید و دەیان بریندار گەیەنراونەتە نەخۆشخانەكان.

هاوكات سوپای زایۆنی بڵاوی كردووەتەوە كە لە ئاسمانی ناوچەكانی دەروبەری غەززە بەرپەرچی دوو مووشەكیان داوەتەوە، بەڵام وردەكاری بڵاو نەكردەوە، لە هەمانكاتدا یسرائیل كاتس وەزیری بەرگریی قەوارەكە هەڕەشە لە دانیشتوانی شاری غەززە دەكات ئەگەر شارەكە چۆڵ نەكەن ئەوا وەك خۆی دەڵێت وەك لایەنگرانی تیرۆر كە مەبەستی حەماسە دادەنرێن.

 لای خۆیەوە كەتیبەكانی قەسسام باڵی سەربازیی بزووتنەوەی بەرەنگاری ئیسلامی حەماس بڵاوی كردەوە، ئێوارەی دوێنێ شاری ئەسدودی داگیركراویان مووشەكیاران كردووە، ئەوەیش وەك وەڵامدانەوەیەك بۆ بەئامانجگرتنی مەدەنیەكانی كەرتی غەززە لەلایەن سوپای زایۆنییەوە.

سریەكانی قودسی سەر بە بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیش بڵاوی كردووەتەوە كە ئۆتۆمبێلێكی سەربازیی سوپای زایۆنییان لە شاری زەهرا لە ناوەڕاستی كەرتەكە لە ڕۆژی چوارشەممەدا بە بۆمبی چێنراو بەئامانج گرتووە و تێكیان شكاندووە و ئەمڕۆیش توانیویانە سەربازێكی زایۆنی لە ماڵێك لە نزیك كەمپی شاتیئـ لە شاری غەززە بە چەكی قەناس بپێكن و بیكوژن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 26 خولەک پێش ئێستا

    بچووكترین وڵات ڕێگری لە دەركردنی ڕاگەیەنراوێك دژی چین کرد

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سووریا.. میدیاكارێكی دیاری سەردەمی ڕژێمی ئەسەد دەستگیركرا

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل: تونێلەكانی حزبوڵڵا لە بەشێك لە بەرزاییەكانی باشووری لوبنان پاككرانەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئەمریكا هێرشى وشکانى بكات لە هەفتەیەکدا 1000 سەرباز بەدیل دەگرین

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    واشنتۆن داوای ڕێككەوتنێكی نوێ و گشتگیرتر لەگەڵ ئێران دەكات

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە شەڕی هێزەكانی حكومەتی یەمەن و حووسییەكاندا 80 كەس كوژران

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەتۆمەتی بێڕێزیكردن بە ئەردۆغان، داودئۆغڵو دادگایی دەكرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: بنكه‌كانی ئه‌مریكامان له‌ ئیمارات و كوه‌یت بۆردومان كرد

سەرەتا