31/10/2025 1449 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆی دەستدرێژی بۆ سەر كچان، شای بەریتانیا براكەی خۆى لە ژیانی شاهانە دوورخستەوە

پەیام 

بەهۆی دەستدرێژی بۆ سەر كچان و ژنان، شای بەریتانیا سەرجەم نازناو و خەڵات و هێماكانی لە براكەی سەندەوە و لە ژیانی شاهانە دووری خستەوە.

لە هەنگاوێكدا كە بە تووندترین لە نێو بنەماڵەی پاشایەتی لە دەیانساڵی ڕابردوو دادەنرێت، شار چاڕڵز، شای بەریتانیا دەستی بە لێسەندنەوەی سەرجەم خەڵات و نازناو و پۆستە تەشریفاتییەكان لە ئەمیر ئەندرۆی برا بچووكەكەی كرد.

لە ڕاگەیەنراوێكدا، كۆشكی باكنگهام ئاشكرای كرد شا چاڕڵز خۆی بەتایبەت فەرمانی كردووە بەوەی سەرجەم پێدراوە شاهانەییەكان لە ئەندرۆ بسەننەوە و لەمەودوا پێویستە تەنیا بە ناوی "ئەندرۆ ماونتباتن" بانگ بكرێت و نازناوی شازادەی بۆ بەكار نەهێنرێت و ئەو خانووەش چۆڵ بكات كە ئێستا تیایدا دەمێنێتەوە.

تا ئێستاش ئەندرۆ سەرجەم ئەو تۆمەتانەی لەبارەی دەستدرێژی بۆ سەر ژنان و كچانی پێنەگەیشتوو ئاڕاستەی كراون ڕەت دەكاتەوە، بەڵام لە فەرمانە شاهانەكەدا هاتووە: وەك هاوخەمی لەگەڵ قوربانیانی قۆستنەوە و دەستدرێژیی، سزای ئەو ئەندامەی خێزانی شاهانە دراوە.

ئەم ڕێكارە دوای ئەوە دێت، هەفتەی ڕابردوو یەكێك لەوانەی لە هەرزەكارییدا لەلایەن ئەندرۆوە دەستدرێژیی كراوەتە سەر كتێبێكی بڵاو كردەوە و باسی لەو تۆڕەی بازرگانیی جنسی و دەستدرێژی دەكات كە لەلایەن جیفری ئیبستین، ملیاردێری كۆچكردووی ئەمریكییەوە سەرپەرشتیی دەكرا و كچان و ژنانی بۆ سەرۆك و سەركردە و كوڕە دەوڵەمەند و خێزانی شاهانەی وڵاتان دەبرد و ئاهەنگی بەدڕەوشتی و دەستدرێژیی ڕێك دەخست.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆی گەرماوە بارى نائاسایی لە 60 هەرێم و ناوچەى فەرەنسا ڕاگەیەنرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: فڕۆكەی نوێی سەرۆكایەتی کە قەتەر پێیداوین لە جیهاندا كەشخەترینە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    میلۆنى وەڵامى ترەمپ دەداتەوە و دەڵێت من و ئیتاڵیا هەرگیز ناپاڕێینەوە

  • پێش 1 هەفتە

    ترەمپ یادی 80 ساڵەی بە خەرجكردنی 60 ملیۆن دۆلار دەكاتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    هەوڵدەدرێت ژمارەى دانیشتووانى سویسرا لە 10 ملیۆن کەسدا سنووردار بکرێت

  • پێش 2 هەفتە

    "پیسبوونی هەوا بە ڕێژەیەكی مامناوەندیش تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ بەرزدەكاتەوە"

  • پێش 2 هەفتە

    ئامێرێكی سیخوڕیی چینی لەناو ئۆتۆمبێلی سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا دوای چوار ساڵ دۆزرایەوە

  • پێش 3 هەفتە

    ڕووەكی گوڵی نیل هەڕەشە لە ڕووبارەكان و سامانی ئاوی عێراق دەكات

سەرەتا