29/11/2025 530 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا.. تا كاتێكی نادیار بڕیاری پێدانی مافی پەنابەریی ڕاگیرا

پەیام

لە كاردانەوەی تەقەكردن لە سەربازانی ئەمریكا لە نزیك كۆشكی سپی، بە فەرمی ئەمریكا بڕیاری دا تا كاتێكی نادیار سەرجەم بڕیارەكانی بەخشینی مافی پەنابەری ڕابگرێت.

لەسەر ئەم دۆسیەیە جۆزێف ئیدلۆ بەڕێوەبەری فەرمانگەی كۆچ و ڕەگەزنامەی ئەمریكی بڵاوی كردەوە، "فەرمانگەكە بڕیاریداوە سەرجەم بڕیارەكانی تایبەت بە پەنابەری ڕابگرێت، تا بەدەستهێنانی گرەنتی لە بارەی وردەكاری و پشكینی تەواو، دەشڵێت: سەلامەتی گەلی ئەمریكا لە پلەی یەكم دێت.

هاوكات ماركۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هەڵپەساردنی پێدانی ڤیزای بە هەڵگرانی پاسپۆرتی ئەفغانی ڕاگەیاند.

ئەم ڕێكارە توندانە وەك پەرچەكردارێك دێن دوای ڕووداوێكی تەقەكردن لە نزیك كۆشكی سپی كە بووە هۆی دروستبوونی شۆكێكی ئەمنی، هاوكات دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند كە بەنیازە كۆچكردن لە "وڵاتانی جیهانی سێیەم" ڕابگرێت و هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی ملیۆنان دۆسیەی پەنابەری كرد كە لە سەردەمی ئیدارەی پێشوودا پەسەند كراون.

هۆكاری سەرەكی ئەم بڕیارانە دەگەڕێتەوە بۆ هێرشەكەی ڕۆژی چوارشەممە لە نزیك وێستگەی میترۆی فاراگوت وێست، كە تیایدا هاووڵاتییەكی ئەفغانی بەناوی (رەحمانوڵڵا لاكنوال) تەقەی لە دوو ئەندامی پاسەوانی نیشتمانی كرو دوو هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا،
تۆمەتبارەكە پێشتر لە ساڵی 2011ەوە كاری بۆ هێزەكانی ئەمریكا و دەزگای هەواڵگری سی ئای ئەی كردووە و لە نیسانی 2025 مافی مانەوەی وەرگرتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چین ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ میوانداری لوتكه‌ی كه‌شوهه‌وا بكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا: ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌دات ڕووسیا دڵنیا بكاته‌وه‌ی له‌وه‌ی ناتۆ هێرشی ناكاته‌ سه‌ر

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی کۆریای باکوور ئامادە نەبووە لەگەڵ تڕمپ کۆبێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: نابێت ئێران ببێته‌ خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پەنابەرە موسوڵمانەكانی ڕۆهینگیا لە بەنگلادیش داوای گەڕانەوە بۆ نیشتمان دەكەن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    گەنجێك بە تۆمەتی ئاگركەوتنەوە كارەساتبارەكەی لۆس ئەنجلۆس دادگایی دەكرێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: لەگەڵ شی جین و پوتین لەسەر ڕێگریی ململانێی ئەتۆمیی ڕێك كەوتووین

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پێچەوانەی ترەمپ، ڤانس خۆی دەپارێزێت لەوەی جەنگی ئێران بەپێویست بزانێت

سەرەتا