03/12/2025 825 جار خوێنراوەتەوە

سوود و زیانەكانی سیستمی سۆلەر

ئه‌ندازیار چالاک عەبدولکەریم حەسەن

سوودەکانی سیستمی وزەی خۆر:
کارەبای پاک بەرهەمدەهێنێت و ڕێژەی دوو‌انە ئۆکسیدی کاربۆن لە هەوادا کەمدەکاتەوە، هەروەها تەمەنی کارکردنی زۆرە، واتە ده‌توانرێت بۆ ماوەیەکی درێژ سوودی لێوەربگیرێت.
دەتوانرێت ڕاستەوخۆ کارەبای ( DC) بدات بە ئامێری فێنککردنەوەی سپلیتی دی سی، کە تایبەتە بە سیستمی وزەی خۆر، بەمەش گەرمی و ساردی پێویست بۆ ماڵ دابیندەکرێت بە تێچوویەکی گونجاو، جگە لە بەرهەمهێنانی وزە، دەکرێت سوودی دیکەشی هەبێت، وەکو کەپر بۆ سێبەری گەراجی ئۆتۆمبێل یان وەک سەربانی هەندێک ژوور سوودی لێوەربگیرێت.

تێچووی کارکردنی زۆر کەمە بە بەراورد لەگەڵ کارکردنی موەلیدەی بەنزین یان دیزڵ، دەتوانرێت لەهەر شوێنێکی دوور لە سەرچاوەی کارەبا دابمەزرێنرێت کە تیشکی خۆری لێبێت و گواستنەوەی کارێکی گران نییە بە بەراورد لەگەڵ محویلە و هێڵی کارەبا، بێدەنگە و کێشەی ژاوەژاوی نییە وەک موەلیدەکانی دیزڵ و بەنزین، بەردەوام تەکنه‌لۆژیای سیستمی سۆلەر لە پێشکەوتندایە و پێشبینی گەشەی زیاتری لێدەکرێت.

کێشەکانی وزەی خۆر:
تێچووی سەرەتای دامەزراندنی زۆرە، باتریەکان گرانترینن و پاشان ئینڤێرتەر، بەڵام له‌ ئێستادا نرخی پەنەڵەکان دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، تەنها لەکاتی بوونی تیشکی خۆر کارەبا دروستدەکات و لەشەودا پشت دەبەستێت بە ووزەی هەڵگیراوی باتری، ئەو ڕۆژانەی ئاسمان هەورە توانای پەنه‌ڵەکان دادەبەزێت بۆ 10%، بۆ نمونە ئەگەر لە ڕۆژێکدا بەرزترین توانای سیستمەکە 10 ئه‌مپێر بدات، لە ڕۆژێکی هەوردا کەم دەبێتەوە بۆ نزیکەی 1 ئه‌مپێر
چوستی پەنه‌ڵەکان لە 20% کەمترە، بۆیە ڕووبەرێکی گەورەیان پێویستە
چوستی ئینڤێرتەر 85% ــه‌ بەڵام جۆرە باشەکان دەگاتە %95
چوستی باترییەکان کەمە (لید ئاسید ~70% ، لیثیۆم ~90%)
چارجەری باتری دوو جۆرە؛ ئەگەر چارج کۆنترۆڵەکە PWM بێت وزەی زۆر بەفیڕۆدەدات، بۆیە باشترین هەڵبژاردە جۆری MPPT ــە بەڵام نرخی گرانترە
نیشتنی تۆز و خۆڵ لەسەر پەنه‌ڵەکان توانای کەم دەکاتەوە، بۆیە پاککردنەوەی دەوری پێویستە
لەکاتی لەکارکەوتن ریسایکل‌کردنی هەندێک پارچەی سیستمەکە ئاسان نییە
نرخی باترییەکان زۆر بەرزە و تەمەنی کارکردنیان بەپێی جۆرەکەی دەگۆڕێت، بۆ نمونە باتری لید ئەسید 3-7 ساڵە بەڵام باتری لیثیۆم 10-15 ساڵە
باترییەکان نابێت هەموو تواناکەی لێوەربگیرێت بۆ ئەوەی تەمەنی کارکردنی دانەبەزێت، بۆ نمونە باتری Led acid پێویستە نزیکەی 50% ی ووزەکەی لێوەربگیرێت، باتری لیثیۆم دەتوانرێت تا 90% ی لێوەربگیرێت، لەبەر ئەم هۆکارە ناچاردەبین بە کڕینی باتریەکی گەورەتر لە پێویستی خۆمان کە نرخەکەی گرانتر دەکەوێت
ئینڤێرتەر لە پارچەی ئەلیکترۆنی پێکھاتووە کە بەرز و نزمی ڤوڵتیەی تۆڕی کارەبا و گەرمی زۆر زیانی پێدەگەیەنێت
بەستنەوەی ئینڤێرتەری زۆر لەسەر تۆڕی کارەبا هۆکارە بۆ دروستبوونی کێشەی تەکنیکی بۆ تۆڕی نیشتمانی کە سەرئەنجام ناسەقامگیری تۆڕی کارەبای لێدەکەوێتەوە
سیستمی خۆر هەستیارە بۆ کوالیتی پارچەکانی وەک: پەناڵ، ئینڤێرتەر، باتریی …
لە بازاڕی ناوخۆ کوالیتی نزم زۆر بڵاوە، بۆیە گرنگە لە کوالیتی پارچەکان دڵنیا بین، چونکە سیستمی کوالیتی نزم زیانی لە سوودەکانی زیاتر دەبێت.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 2 هەفتە

    مەترسیدارترین مافیای مەكسیك كە خەڵاتی 10 ملیۆن دۆلار بۆ سەری دانرابو‌و، کوژرا

  • پێش 3 هەفتە

    خورما هێمایە بۆ ڕەمەزان و وڵاتانی عەرەبیش لە ڕیزی پێشەوەی بەرهەمهێنەرانیدان

  • 07/02/2026

    دواى کاردانەوەکان، ترەمپ ئەو ڤیدیۆیەى سڕییەوە کە ئۆباما وەك مەیموون نیشان دەدات

  • 02/02/2026

    لەناو بەڵگەنامە ئابڕووبەرەکەی دۆسیەی ئێپستاین سەدان كەسایەتى جیهانی هەن

  • 24/01/2026

    توێژینەوەیەك: چەوریی ناوچەی سك كۆئەندامی بەرگریى لەش بەهێز دەكات

  • 23/01/2026

    لە سایەى سیستمى سەرمایەداری 12 ملیاردێر خاوەنی نیوەی سامانی گۆی زەوین

  • 16/01/2026

    تڕەمپ: سەرۆكی ئۆپۆزسیۆنی فەنزوێلا خەڵاتی نۆبڵەکەی وەک ڕێزێک بۆ کارەکانم پێبەخشیم

  • 12/01/2026

    ئوستورالیا تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی بۆ منداڵان قەدەغەكردووە و چەند وڵاتێکى دیکەش تاوتوێى دەکەن

سەرەتا