19/01/2026 238 جار خوێنراوەتەوە

عێراق: سنوورەكانمان لەگەڵ سووریا بە تەواوی پارێزراون

پەیام 

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەڵێت، سنورەكانی عێراق بەتەواوی پارێزراون و بە رێوشوێنی مەیدانی و تەكنیكی بەڕێوەدەبرێن.

سەعد مەعن، سەرۆكی شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، سنورەكانی عێراق بە تەواوی پارێزراون و لەژێر كۆنترۆڵی توندی هێزە ئەمنییە تایبەتمەندەكاندان.

ئاماژەی بەوەشكرد، فەرماندەیی پاسەوانی سنور بەپێی ئەو ئەركانەی پێیان سپێردراوە، بەردەوامە لە ئەنجامدانی ئەركە ئەمنییەكانی خۆی لەسەر بنەمای پلانی دیراسە بۆكراو كە پشت بە سیستەمی چاودێری پێشكەوتوو و ڕێكارە تەكنیكییە ئاڵۆزەكان و قایمكاری توندوتۆڵی  مەیدانییە بەهێز دەبەستێت، بەجۆرێك بەرزترین ئاستی ئاسایش و سەقامگیری بەدرێژایی تەواوی پشتێنەی سنوورەكە مسۆگەر دەكات.

رونیشیكردەوە، بە پاڵپشتی لە ناوخۆی عێراق و بەدرێژایی تەواوی سنورەكان، هێڵی بەرگری یەك لە دوای یەك و بەهێزكراو هەن، كە لەلایەن یەكە ئەمنییە جیاوازەكانی عێراقەوە لە سەرجەم لق و پسپۆڕییە پێویستەكانەوە سەرپەرشتی دەكرێن، ئەمەش توانای هێزە ئەمنییەكان بەرز دەكاتەوە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ هەر حاڵەتێكی لەناكاو.

جەختیشكرد، ئەم بڵاوەپێكردنە رێكخراوە ڕەنگدانەوەی ئاستی بەرزی ئامادەیی و هەماهەنگی بەردەوامی نێوان هێزە ئەمنییە جیاوازەكانە كە ئەركی پاراستنی سنورەكانی وڵاتیان پێسپێردراوە، ئەوەش هاوكاتە لەگەڵ وەرگرتنەوەی تەواوی بنكەی عەین ئەسەد لەلایەن سوپای عێراقەوە، لە هەنگاوێكدا كە سەپاندنی سەروەری نیشتمانی و بەهێزكردنی تواناكانی هێزە چەكدارەكان لە بەڕێوەبردنی دۆسییە ئەمنییەكان بە ئاستێكی باڵای لهێاتوویی پشتڕاست دەكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    میدیا عێراقییه‌كان: باره‌گاكانی حه‌شد له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ بۆردومان كراوه‌

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    سودانی داوای پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌ك بۆ ڕاگرتنی جه‌نگ ده‌كات

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوودانی پیرۆزبایی له‌ موجتەبا خامنەیی کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سعوودیە رەزامەندی لەسەر پێدانی ڤیزای عومرە بە هاووڵاتیانی عێراق دەربڕی

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بەكارهێنانی خاكی عێراق بۆ هێرشكردنە سەر دراوسێكان ڕەتدەكاتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    فەرماندەی گشتیی پاسەوانی سنوور: هیچ دزەكردنێك لە سنوورەكانی عێراق نییە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    داخستنى ئاسمانیی عێراق به‌ڕووی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كاندا درێژکرایەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    باڵیۆزخانەی ئەمریكا: هاووڵاتیانمان دەتوان لەڕێگاى وشکانییەوە عێراق بەجێبهێڵن

سەرەتا