19/01/2026 433 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆی سەرماوە دوو ڕۆژ پشوو لە قوتابخانە و زانكۆكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ڕاپەڕین ڕاگەیەنرا

پەیام

دۆخی كەشوهەوا ناجێگیرە و دوو ڕۆژ پشووی فەرمیی قوتابخانە و زانكۆكان لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین ڕاگەیەنرا.

پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند: بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما و لەپێناو سەلامەتی گشتیدا، ڕاوێژیان بە فەرمانگە پەیوەندیدارەكان و یەكە كارگێڕییەكان كردووە و بڕیاریان داوە سبەی و دوو سبەی، 20 و 21 ی ئەم مانگە لە سەرجەم قوتابخانە و زانكۆكانی حكومی و ناحكومی لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەوام ڕادەگیرێت.

هاوكات بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە و دواتریش ئیدارەی ڕاپەڕین ڕایانگەیاند: بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما و بە مەبەستی پارستنی سەلامەتیی قوتابیان و مامۆستایان، ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە پشووی فەرمیی سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی حكومی و ناحكومییە.

لای خۆیەوە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: دۆخی كەشوهەوای هەولێر زۆر ناجێگیر نابێت بۆیە پێویست ناكات لە قوتابخان و ناوەندەكانی هەولێر بكرێتە پشوو.

هەروەها عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، وەزیر دەسەڵاتی داوەتە سەرجەم سەرۆكی زانكۆكان بۆ ئەوەی بە لەبەرچاوكردنی دۆخی كەشوهەوا بڕیای پێویست بدەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    هه‌ولێر.. له‌ هێرشه‌كانی شه‌وی ڕابردوو درۆنێك كه‌وته‌ سه‌ر ماڵی هاووڵاتییه‌ك

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو لە هەولێر خرانە خوارەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كاروانی یەكەمی ئاوارەكانی عەفرین گەڕانەوە زێدی خۆیان و رۆژانى داهاتووش بەردەوام دەبێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسێک: دووه‌م به‌هێزترین شه‌پۆلی باران هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دوو رۆژی كۆتایی ئەم هەفتەیە لە هەرێم پشووی فەرمییە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ژمارەیەك پێشمەرگە لەسەر شاخی زمناكۆ لە نزیك دەربەندیخان لە مەترسیدان

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوهەوای 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێکی پارتی: بەشێک لەو هێرشانەى دەکرێنە سەر هەرێم لە نەینەواوە ئاڕاستە دەکرێن

سەرەتا