1 کاتژمێر پێش ئێستا
80 جار خوێنراوەتەوە
لقی كەركوكی یەكێتی مامۆستایان سەردانی مەڵبەندی چەمچەماڵی كۆمەڵی كرد
پەیام
لە میانەی سەردانێكیاندا بۆ قەزای چەمچەماڵ، بۆ بەسەركردنەوەی مامۆستایانی سنورەكە و گەیاندنی هاوكاری بەسەر بەشێك لە مامۆستایانی زیانلێكەووتی لافاوەكەی چەمچەماڵ، لقی كەركوكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان سەردانی مەڵبەندی چەمچەماڵی كۆمەڵی دادگەریی كرد و لە لایەن بەرپرسی مەڵبەند و كارگێڕانی مەڵبەندەوە پێشوازییان لێكرا.
یەكێتی مامۆستایان ڕۆڵی كۆمەڵی دادگەریان بەرز نرخاند لە بەدەمەوەچوونی هاوڵاتیان لە ڕوداوی لافاوەكە.
بەرپرسی مەڵبەندی چەمچەماڵیش وێرای بەخێرهاتن ستایشی ئەم هەنگاوەی یەكێتی مامۆستایانی كرد و هیواخواز بوو ڕێكخراوەكانی تریش هاوشێوەی ئەمان بـەدەم ئەندامانی خۆیانەوە بچن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە