21/01/2026 266 جار خوێنراوەتەوە

​بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە؛ فڕۆکەکەی تڕەمپ ناچار بوو بگەڕێتەوە

پەیام
کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە فڕۆکەی سەرۆکایەتی ئەمریکا، ناسراو بە "ئێر فۆرس وەن"، شەوی سێشەممە دوای ماوەیەکی کورت لە فڕینی بەرەو سویسرا، بەهۆی کێشەیەکی کارەبایی  ناچار بووە بگەڕێتەوە بۆ بنکەی "ئەندرۆز" لە ویلایەتی میریلاند.

کارۆلاین لیڤیت، سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی ئاماژەی بەوە کرد کە بڕیاری گەڕانەوە تەنها بۆ خۆپارێزی و دڵنیایی زیاتر بووە، دوای ئەوەی تاقمی فڕۆکەوانی درکیان بە کێشەیەکی تەکنیکی کردووە.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"، کێشەکە تەنها لە سیستەمی ڕووناکی ناو کابینەی فڕۆکەکەدا بووە و هیچ مەترسییەکی لەسەر سەلامەتی گەشتەکە دروست نەکردووە.
هەروەها تیمەكەى سەرۆكى ئەمریكا رایانگەیاندووە، سەرۆک تڕەمپ گەشتەکەی پەکناخات و بڕیارە بە فڕۆکەیەکی دیکە بەرەو شاری داڤۆس لە سویسرا بەڕێبکەوێت بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌فغانستان.. له‌هێرشێكی پاكستاندا بۆسه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌ك 400 كه‌س كوژران

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕەمپ: ٤٠ ساڵە دەیانپارێزین بەڵام ئەوان ئامادە نین هاوکاریمان بکەن

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق: لە ھێرشەکانی سەر حەشد ھەشت چەکدار کوژراون و حەوتی دیکەیش برینداربوون

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەریتانیا و ئەڵمانیا جەخت دەکەنەوە پەلكێشی جەنگی ئێران نابن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بلومبێرگ: ئەورووپییەكان پێیانوایە تڕەمپ لە پرسی لەناوبردنی تواناكانی ئێران زیادەڕەوی دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەریتانیا: جەنگى سەر ئێران ئامانجەكانی ڕوون نین و لەگەڵ چارەسەری دیپلۆماسین

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: نزیكەی 90%ـی مووشەكەكانی ئێرانمان لەناوبردووە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا: بەردەوام دەبین لە وێرانكردنی پاشماوەی هێزەكانی ئێران

سەرەتا