2 کاتژمێر پێش ئێستا
59 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: ترەمپ جگەلە قبوڵكردنی داواكارییەكانمان بژاردەى ترى نییە
پەیام
وەزارەتی بەرگری ئێران ڕایگەیاند: سەرۆكی ئەمریكا جگە لە قبوڵكردنی ماف و داواكارییەكانی تاران بۆ ڕێگریكردن لە شكست و زیانەكان هیچ بژاردەیەكی نییە.
عەمید ڕەزا تەڵایی نیك، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری و پشتیوانی هێزە چەكدارەكانی ئێران ڕایگەیاند: تێوەگلانی ترەمپ لە جەنگ لەگەڵ ئێراندا وەك زەلكاوێكە و دەربازبوون لێی تەنها بە دانپێدانان بە مافەكانی گەلی ئێران دەبێت.
ئەو جەنەراڵە ئێرانییە جەختی كردەوە "جێبەجێكردنی داواكارییەكانی تاران، چ لە مەیدانی جەنگ، یان لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە، تاكە ڕێگەیە بۆ كۆتاییهێنان بەو جەنگەی كە بە وتەی ئەو "بەسەریاندا سەپێنراوە".
تەڵایی نیك هۆشداریییشی دا لەوەی كە پشتگوێخستنی داواكارییەكان دەبێتە هۆی زیانی زیاتر بۆ ترەمپ و قەوارەی ئیسرائیل.
عەمید ڕەزا تەڵایی نیك، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری و پشتیوانی هێزە چەكدارەكانی ئێران ڕەخنەی لە ترەمپ گرت كە بەرژەوەندییە نیشتمانییەكانی ئەمریكای كردووەتە قوربانی وەفاداری بۆ قەوارەی زایۆنی، ئەمەش وڵاتەكەی زیاتر بەرەو قووڵایی جەنگ دەبات، داواشی لێ كرد پێشنیازەكانی ئێران قبوڵ بكات بۆ ئەوەی گەلی ئەمریكا و جیهان باجی زیاتر نەدەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە