2 کاتژمێر پێش ئێستا 116 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: وڵاتانی كەنداو بەشداربوون لە هێرشەکانى سەرمان و دەبێت قەرەبوومان بکەنەوە

پەیام

ئێران وڵاتانی كەنداو و ئوردن تۆمەتبار دەكات بە بەشداری هێرشەكان بۆ سەر وڵاتەكەی و داوای قەرەبووكردنەوەی زیانەكانی دەكات.

ئەمیر سەعدی ئیروانی، نوێنەری كۆماری ئیسلامیی ئێران لە نەتەوە یەكگرتووەكان هەر یەك لە قەتەر، بەحرەین، كوەیت، سعودیە، ئیمارات و ئوردنی بە بەشداریی ئەمریكا بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتەكەی تۆمەتبار كرد و بەڵگەی پێویستیشی بۆ سەلماندنی ئەو تۆمەتانە پێشكەش كرد و داواشی لە نەتەوە یەكگرتوەكان كرد ئەو وڵاتانە پابەند بە قەرەبووكردنەوەی بكات.

هەر لەو میانەیەدا، ئەمیر سەعدی ئیروانی، نامەیەكی لەبارەی دانپێدانانی لێپرسراوانی ئەمریكا و فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا (سێنتكۆم) بە ڕۆڵ و بەشداری وڵاتانی كەنداو و ئوردن لە هێرشی دوژمنكارانە بۆ سەر ئێران ئاراستەی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كرد.

ئەمیر سەعدی ئیروانی، نوێنەری كۆماری ئیسلامیی ئێران لە نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایشیگەیاند: ئەو وڵاتانە شانبەشانی ئەمریكا لە هێرشەكانی سەر ئێران بەشدار بوون و بنكە و دامەزراوەی سەربازییان تەرخان كردووە و پشتیوانی لۆجیستی و كرداریی و هەماهەنگی ئاسمانییان ئەنجام داوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: وڵاتانی كەنداو بەشداربوون لە هێرشەکانى سەرمان و دەبێت قەرەبوومان بکەنەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ترەمپ جگەلە قبوڵكردنی داواكارییەكانمان بژاردەى ترى نییە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆشداریی لە ئەگەری هێرشی نوێی ئەمریكا بۆ سەر ئێران دەدرێت

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    زیاترله‌ ملیۆنێك و 500 هه‌زار حاجى گەیشتوونەتە شارى مەککە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ پەرەنەسەندنی ململانێ سەربازییەكانى ئێران و ئەمریكا، سوپاسالاری پاكستان لە تارانە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە دوو ڕۆژى ڕابردوودا 66 كەشتیی بە گەرووی هورموزدا تێپەڕیون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پاكستان و ئێران بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان تاران و واشنتۆن كۆبوونەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕەشنووسێكی گریمانەیی نۆ خاڵی بۆ ڕێككەوتنی ئەمریكا و ئێران ئاشكرا كرا

سەرەتا