2 کاتژمێر پێش ئێستا 101 جار خوێنراوەتەوە

ئیسرائیل چه‌ندین پێگه‌ی له‌ناو خاكی ئێراندا بۆردومان كرد

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند فڕۆکە جەنگییەکانیان چەندین ئامانجی سەربازی و کۆمەڵگەی پێترۆکیمیایی ماهشەهریان لە باشووری ڕۆژاوای ئێران بۆردومان کردووە، ئەمەش دوای هێرشە مووشەکییەکەی تاران بۆ سەر ئیسرائیل دێت. 
ئەم هێرشانە کە بە وتەی سوپای ئیسرائیل بە ڕێنوێنی دەزگای هەواڵگریی سەربازی و بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی دەسەڵاتی ئێران لە ڕۆژاوا و ناوەڕاستی ئەو وڵاتە ئەنجام دراون، هاوکات بوون لەگەڵ بیستنی دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز لە شارەکانی تاران، تەبرێز، ئەسفەهان و دەوروبەری شاری کەرەج کە لە لایەن میدیا فەرمییەکانی ئێرانەوە پشتڕاست کرانەوە. 
ئەم پەرەسەندنە سەربازییە لە کاتێکدایە کە پێشتر میدیاکانی ئیسرائیل ئاشکرایان کردبوو، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەژێر گوشاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکادا بووە بۆ دواخستنی وەڵامدانەوەی سەربازی، تاوەکو چانس بدرێتە بەردەوامیی دانوستانەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک لەگەڵ تاراندا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    جەنگ؛ لە ئێستادا ئێران و ئیسرائیل هێرش ئەنجام دەدەن و ئیسرائیل دەڵێت چەند ڕۆژ دەخایەنێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    حوسییەکان هاتنە نێو پێکدادانەکانەوە و هێرشیان ئەنجام دا

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل چه‌ندین پێگه‌ی له‌ناو خاكی ئێراندا بۆردومان كرد

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاگربه‌ست شكێنرا؛ ئێران و ئیسرائیل هێرشیان ئەنجام دا

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    جەنگی ئەمریكا و ئێران گۆڕانكاریی ڕیشەیی لە هاوكێشە سەربازییەكاندا دروستكرد

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران نزیکەى دوو ملیۆن دۆلار بۆ هەر کەشتییەک لە گەرووی هورمز وەردەگرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تاران: ڕاگرتنی شه‌ڕ له‌ لوبنان مه‌رجی سه‌ره‌كییه‌ بۆ ڕێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا دوو درۆنی ئێرانی له‌ گه‌رووی هورمز خسته‌ خواره‌وه‌

سەرەتا