5 کاتژمێر پێش ئێستا
150 جار خوێنراوەتەوە
مۆرینیۆ: ناچارین سەیری خولی ئەمریکی بکەین تاوەکو چێژ لە ساڵەکانی کۆتایی مێسی وەربگرین
پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب
جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید ئاشکرای کرد، لە
لالیگا بەراورد بە خولەکانی ئەڵمانی و فەڕەنسی فشارێکی زۆرت بۆ بردنەوە لەسەرە.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پێش ڕووبەڕووبوونەوەی ڕیاڵ
بێتیس، مۆرینیۆ هۆشداری دا کە تیپێکی زۆر بەهێزە و بۆ بردنەوە لێیان دەبێت ڕیاڵ لە
باشترین ئاستی خۆیدا بێت.
سپێشەڵ وەن وتیشی: لالیگا خولێکی ئاسان نییە، فشارێکی زۆری
بردنەوەی لەسەرە کە لە خولەکانی ئەڵمانیا و فەڕەنسا بەو شێوەیە نییە، ئەتلەتیکۆ مەدرید
ڕکابەرێکی زۆر بەهێز دەبێت، چونکە جێگیریی لە ڕاهێنەر و سیستمدا هەیە، کە ئەمەش هێزێکی
گەورەیان پێ دەبەخشێت.
سەبارەت بە وازهێنانی مێسی، مۆرینیۆ بە ڕێزەوە وتی: مێسی
یاریزانێکی ناوازەیە و هیچ وشەیەک نییە بۆ وەسفکردنی و جیهانی تۆپی پێ بیری دەکات،
قسەکردن لەسەر مێسی ئاڵۆزە، چونکە هیچ وشەیەک نییە کوالیتی ئەو وەسف بکات و ئەو لە
تەمەنی ٣٩ ساڵیدا لە مۆندیال هەر ئەو مێسییە بوو کە دەمانناسی و ئێستا ناچارین سەیری
خولی ئەمریکی بکەین تاوەکو چێژ لە ساڵەکانی کۆتایی مێسی وەربگرین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە