3 کاتژمێر پێش ئێستا
89 جار خوێنراوەتەوە
توخێل وردەکاریی شەڕەدەنووکی بێلینگهام و کوکوریا ئاشکرا دەکات
پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب
تۆماس توخێلی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا تیشکی خستە
سەر ئەو شەڕەدەنووک و دەمەقاڵێیەی لە نێوان بێلینگهام و مارک کوکوریا ڕوویداوە و
ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم ڕەفتارانە بەشێکن لە شێوازی تایبەتی بێلینگهام.
لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بەر لە یاری ئەمشەو دژی کۆماری
چیک، سەرەتا ڕاهێنەری سێ شێرەکە ڕایگەیاند، هێشتا زووە ئەم یارییە وەک یارییەکی یەکلاکەرەوە
ناوزەند بکرێت، بەڵام هەمیشە بۆ بردنەوە دەچنە ناو یاریگاوە، بەتایبەت دوای شکستێک
کە تیپەکە بە تەواوی پێویستی بە ئەنجامێکی ئەرێنی هەیە بۆ گەڕاندنەوەی متمانە و
باوەڕبەخۆبوون لە نێو پێکهاتەکەدا.
سەبارەت بە کێشەی نێوان بێلینگهام و کوکوریا، تۆخێل
ئاشکرای کرد، جود حەزی بەم جۆرە ساتانەیە و کاتێک ڕووداوی لەم شێوەیە ڕوودەدات
ئاستی بەرزتر دەبێتەوە؛ بۆ بێلینگهام زۆر باشترە کە بە کەمێک تووڕەیییەوە یاری
بکات، چونکە ئەمە شێوازی سروشتیی ئەوە و پێی وایە هەندێک جار خۆی بەدوای ئەم جۆرە
ساتانەدا دەگەڕێت تاوەکو گڕوتین و جۆش و خرۆشی خۆی پێ دابگیرسێنێت.
ڕاهێنەرەکەی ئینگلتەرا سەبارەت بە پەیوەندیی نێوان هەردوو
یاریزانەکەی ڕیاڵ مەدرید لە دوو بەرەی جیاوازدا ڕوونیکردەوە، کاتێک بێلینگهام درێسی
هەڵبژاردەی نیشتمانی دەپۆشێت دان بە بوونی هاوڕێی یانەکەیدا نانێت؛ ئەو تەنیا بردنەوەی
دەوێت و لەناو یاریگەدا هاوڕێیەتی لەبەرچاو ناگرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە