پێش 2 هەفتە 782 جار خوێنراوەتەوە

مۆرینیۆ لە پێناو ڕیاڵ مەدرید ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەیەکی ڕەتکردووەتەوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

جۆزێ مۆرینیۆ لە پێناو گەڕانەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەیەکی گەورەی ڕەت کردووەتەوە.
ڕۆژنامەی بەناوبانگی "ئاس"ـی ئاشکرای کرد مۆرینیۆ لە مانگەکانی ڕابردوودا گرێبەستی وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتیی هەڵبژاردەی پۆرتوگالی ڕەتکردووەتەوە، تەنۆا لە پێناو گەڕانەوە بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکە، پەیوەندییە نهێنییەکانی نێوان فلۆرێنتینۆ پێرێز و "سپێشەڵ وەن" لە مانگی نیسانی ڕابردووەوە دەستیپێکردبوو کاتێک سەرۆکی یانەی شاهانە خۆی ڕاستەوخۆ پەیوەندیی پێوە کرد؛ مۆرینیۆش بەبێ هیچ دوودڵییەک ڕەزامەندیی لەسەر گەڕانەوە بۆ مێرێنگی دەربڕی و چەندین گرێبەستی گەورەی پشتگوێ خست کە لە پێشەنگیاندا هەڵبژاردەی نیشتمانیی وڵاتەکەی بوو.

ڕۆژنامەی ئاس ڕوونیکردەوە کە بەرپرسانی تۆپی پێی پۆرتوگال بە تەواوی لە هەڵوێست و خواستە گەورەکەی مۆرینیۆ تێگەیشتوون بۆ گەڕانەوە بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ و هیچ نیگەرانییەکیان بەرانبەری نەبووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

  • پێش 1 هەفتە

    کریستیانۆ بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ پۆرتوگال داوە

  • پێش 1 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە مۆرینیۆ و هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەگات

  • پێش 1 هەفتە

    کۆنتی ئامانجی داهاتووی ئاشکرا دەکات

سەرەتا