1 کاتژمێر پێش ئێستا
9 جار خوێنراوەتەوە
بەرشەلۆنە بایەخ بە گواستنەوەی بەرگریکارێکی لاوی مانچستەر یونایتد دەدات
پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب
یانەی بەرشەلۆنە بایەخ بە گواستنەوەی بەرگریکارێکی لاوی
مانچستەر یونایتد دەدات.
ڕۆژنامەی «سپۆرت»ـی ئیسپانی ئاشکرای کرد، بلاوگرانا جارێکی
دیکە بایەخی خۆی بۆ گواستنەوەی ئایدن هێڤنی بەرگریکاری لاوی شەیتانە سوورەکان نوێ
کردووەتەوە، کە ئامادەیە لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەدا یانەکەی جێبهێڵێت.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کرد، بەرگریکارە ٢٠ ساڵانەکە تەنانەت
بەر لەوەی لە ئارسیناڵەوە بچێتە مانچستەر یونایتد جێگەی سەرنجی کارگێڕیی وەرزشیی بەرشەلۆنە
بووە و ئێستاش لەگەڵ یانەی فوڵهام ڕکابەری بۆ گواستنەوەی دەکەن.
لە کۆتایدا سپۆڕت ئەوەی خستە ڕوو، هێڤن بەهۆی یاریکردنی
بە قاچی چەپ، بنیاتنانی هێرش لە دواوە، توانای جەستەیی و گونجانی بۆ یاریکردن لە دڵی
بەرگری، باڵی چەپ و هێڵی ناوەڕاستدا سەرنجی یانە کەتەلۆنییەکەی ڕاکێشاوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە