20 خولەک پێش ئێستا 59 جار خوێنراوەتەوە

بایرن میونخ پێکان بەرۆکی بەرنادات و ئەستێرەیەکی دیکەشی سێ مانگ دوور دەکەوێتەوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

قەیرانی پێکانەکان لە یانەی بایرن میونخ قووڵتر بووەوە، دوای ئەوەی یانە باڤارییەکە بە فەرمی پێکانی کۆنراد لایمەری ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی و پێویستبوونی بە نەشتەرگەری ڕاگەیاند.

 بایرن لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ئاشکرای کرد کە پشکنینە پزیشکییەکان دەریانخستووە لایمەری نەمسایی لە بەرانبەر تووشی دەرچوونی ژێی قوولەپێی ڕاستی بووە و بە زوویی نەشتەرگەریی بۆ ئەنجام دەدرێت.

هەرچەندە یانەکە وادەی گەڕانەوەی بە دیاریکراوی بڵاو نەکردووەتەوە و ئاماژەی بە دوورکەوتنەوە بۆ ماوەیەکی نادیار کردووە، بەڵام فیلیپ کێسلەری ڕۆژنامەنووسی ئەڵمانی ڕایگەیاند کە یاریزانە ٢٩ ساڵانەکە لانی کەم بۆ ماوەی سێ مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت و ئەگەری زیادبوونی ماوەکەش هەیە؛ ئەمەش لە کاتێکدایە لایمەر ئەم وەرزە لە ١٦ یاریدا دوو گۆڵی تۆمار کردووە و دوو گۆڵیشی دروست کردووە.

پێکانەکەی لایمەر گورزێکی دیکە بە تیپەکەی ڤینسێنت کۆمپانی دەدات، بەو پێیەی چووە پاڵ لیستی پێکراوانی یانەکە کە هەریەک لە هاری کەین، ئیسماعیل سەیباری، مانوێل نۆیەر، سێرج گنابری، ئەلفۆنسۆ دەیڤز و مایکڵ ئۆڵیسێ لەخۆ دەگرێت و بەتایبەت کەین و سەیباری بۆ چەند مانگێک دوور کەوتوونەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 20 خولەک پێش ئێستا

    بایرن میونخ پێکان بەرۆکی بەرنادات و ئەستێرەیەکی دیکەشی سێ مانگ دوور دەکەوێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە بایەخ بە گواستنەوەی بەرگریکارێکی لاوی مانچستەر یونایتد دەدات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لالیگا.. سێ ڕاهێنەر کێبڕکێ لەسەر خەڵاتی باشترینی مانگ دەکەن

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    لاپۆرتا هەڕەشە دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    گواردیۆلا مژدە خۆشەکە بە هاندەرانی ئەڵمانیا دەدات

  • پێش 2 هەفتە

    جۆزێ مۆرینیۆ دەرگای ڕۆیشتن بەڕووی دوو یاریزاندا دەکاتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    ڕیزبەندی تێنس.. زڤێرێڤ جیاوازییەکەی لەگەڵ سینەر زۆر زیاتر کرد

سەرەتا