01/02/2025 516 جار خوێنراوەتەوە

بەپێی توێژینەوەیەك ژنان بە جیاوازییەكی كەم زیاتر لە پیاوان قسە دەكەن

پەیام 

لە توێژینەوەیەكی نوێی سەرنجڕاكێشدا، دەردەكەوێت كە ڕۆژانە ژنان بە گشتی لە پیاوان زیاتر قسە دەكەن، بەڵام جیاوازییەكە بەو جۆرە نییە كە پێشتر لای خاڵك باو بووە.

توێژینەوەكە لەلایەن توێژەران لە زانكۆی ئەریزۆنا لە ئەمریكا بە مەبەستی دەرخستنی ڕاستیی جیاوازیی قسەكردن لەنێوان هەردوو ڕەگەزدا بە كرداری و لە ڕێگەی چاودێریی ڕۆژانەوە ئەنجام دراوە. 

لە توێژینەوەكەدا زیاتر لە دوو هەزار كەس لە ڕێگەی بەستنی ئامێرێك بۆ تۆماركردنی دەنگیی لەكاتی بێداریاندا، بەشدار بوون. لە ئەنجامدا 600 هەزار تۆماری دەنگی كۆكراوەتەوە، ئەنجامەكانیش دەریانخست كە "پیاوان بە تێكڕای 11 هەزار و 950 وشە ڕۆژانە قسە دەكەن، لە بەرانبەردا ئافرەتان بە تێكڕای 13 هەزار و 349 وشە ڕۆژانە قسە دەكەن، واتە بە جیاوازی هەزار و 73 وشە زیاتر لە پیاوان.

توێژەران جەختیان لەوە كردەوە گریمانەی باو كە دەڵێ: ئافرەتان زیاتر لە پیاوان قسە دەكەن، بە تایبەتی ئەو بیرۆكەی كە پێی وایە ئافرەتان ڕۆژانە 20 هەزار وشە لە بەرامبەر 7000 وشە بۆ پیاوان، قسە دەكەن، تەنها بابەتێكی كۆمەڵایەتییە.

هەروەها توێژینەوەكە دەڵێ: سەرەڕای ئەوەی ئافرەتان زیاتری قسە دەكەن، بەڵام بەپێی كەسەكان جیاوازی هەیە بە تایبەت كە هەندێك لە بەشداربووان ڕۆژانە لە 100 وشە كەمتریان بەكار هێناوە، لە كاتێكدا هەندێكیان زیاتر لە 120 هەزار وشەیان ڕۆژانە بەكارهێناوە، ئەوەش دەری دەخات ئەنجامەكان ڕێگە بە دیاریكردنی جیاوازی یەكلاكەرەوە لە نێوان ڕەگەزەكاندا، نادەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆی گەرماوە بارى نائاسایی لە 60 هەرێم و ناوچەى فەرەنسا ڕاگەیەنرا

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: فڕۆكەی نوێی سەرۆكایەتی کە قەتەر پێیداوین لە جیهاندا كەشخەترینە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    میلۆنى وەڵامى ترەمپ دەداتەوە و دەڵێت من و ئیتاڵیا هەرگیز ناپاڕێینەوە

  • پێش 1 هەفتە

    ترەمپ یادی 80 ساڵەی بە خەرجكردنی 60 ملیۆن دۆلار دەكاتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    هەوڵدەدرێت ژمارەى دانیشتووانى سویسرا لە 10 ملیۆن کەسدا سنووردار بکرێت

  • پێش 2 هەفتە

    "پیسبوونی هەوا بە ڕێژەیەكی مامناوەندیش تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ بەرزدەكاتەوە"

  • پێش 2 هەفتە

    ئامێرێكی سیخوڕیی چینی لەناو ئۆتۆمبێلی سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا دوای چوار ساڵ دۆزرایەوە

  • پێش 3 هەفتە

    ڕووەكی گوڵی نیل هەڕەشە لە ڕووبارەكان و سامانی ئاوی عێراق دەكات

سەرەتا