28/05/2025 290 جار خوێنراوەتەوە

ئاراوخۆ دڵنیایی دەداتە هاندەرانی یانەی بەرشەلۆنە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

ڕۆناڵد ئاراوخۆی ئۆرۆگوای دڵنیایی دەداتە هاندەرانی یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵیان بەردەوام دەبێت و گرنگیشی بە ڕەخنەکان نادات.

 لە نوێترین چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانیدا، ئاراوخۆ ڕایگەیاند، دڵخۆشە بەوەی لەم وەرزە سێ نازناویان بەدەست هێناوە، بەڵام لەسەر ئاستی تاکەکەسی وەرزێکی نایاب نەبووە بۆی، چونکە ماوەیەکی زۆر بەهۆی پێکانەوە دابڕاوە و ئەوەش زۆر بێزاری کردووە، چونکە هەمیشە حەزی لە یاریکردنە، ڕەنگە هەندێک متمانەی لەدەست دابێت، بەڵام ئەگەر دۆخی باش بێت دەتوانێت ڕکابەری پێگەکەی خۆی بکات.

لەسەر ئەو ڕەخنانەی ئاڕاستەی کراون، بەرگریکارەکەی بلاوگرانا ڕوونی کردەوە، گوێ لە ڕەخنەکان ناگرێت و گرنگی بەو قسانەش نادات، زۆر ئارامە لەو بارەیەوە، ئێستا لە ڕووی دەروونی و جەستەییەوە زۆر باشە.

لە کۆتایدا ئاراوخۆ دڵنیایی دەدات لەگەڵ بەرشەلۆنە بەردەوام دەبێت و تاکو هاوینی 2031 گرێبەستی هەیە و لە یەکێک لە باشترین یانەکانی جیهان یاری دەکات و یەکێکە لە کاپتنەکانی تیپەکەش و فلیکی ڕاهێنەر خۆشی دەوێت متمانەی پێی هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    فلیک کێشەیەکی سەرەکی بەرشەلۆنە ئاشکرا دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی هەموو شتێک لەسەر چوونی ئالڤارێز بۆ بەرشەلۆنە ئاشکرا دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لاپۆرتا بڕیارێکی گرنگی ئاشکرا کرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    خلێفی پەیامێکی ڕوون بۆ دێمبڵی دەنێرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    چەند مەرجێکی سەیر لە گرێبەستەکەی شتیگن بۆ یانەی جیرۆنا جێگیر کراوە

  • پێش 1 هەفتە

    ڕیاڵ مەدرید بە دوو ئەگەر کار لەگەڵ ئاربیلوا دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    دێمبڵی یەکەم پیشنیاری پاریس سانجێرمانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ڕەت کردەوە

  • پێش 2 هەفتە

    ڕۆژنامەی مارکا پلانی ڕیاڵ مەدرید بۆ مێرکاتۆی زستانە ئاشکرا دەکات

سەرەتا