05/06/2025 391 جار خوێنراوەتەوە

لیڤەرپووڵ وەڵامی بەرشەلۆنەی بۆ گواستنەوەی لویس دیاز داوەتەوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

یانەی لیڤەرپووڵ وەڵامی کۆتایی یانەی بەرشەلۆنەی بە مەبەستی گواستنەوەی لویس دیاز داوەتەوە.

 ڕۆژنامەی "زەئەتلەتیک" ئاشکرای کردووە، دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی بلاوگرانا پەیوەندی بە بەرپرسانی ڕێدزەوە کردووە تاکو گفتوگۆ لەسەر هاتنی دیاز بکەن، بەڵام وەڵامی یانە ئینگلیزییەکە دەستبەجێ بووە و ڕەتیان کردووەتەوە گفتوگۆی فرۆشتنی هێرشبەرە کۆڵۆمبییەکەیان بکەن.

هەرچەندە دیاز گرێبەستەکەی هاوینی 2027 تەواو دەبێت و تاکو ئێستاش گفتوگۆی بۆندی نوێ نەکراوە و لیڤەر دەیەوێت لویس بەردەوام بێت، بەڵام خودی هێرشبەرەکە لە منداڵییەوە ئارەزووی یاریکردن بۆ بەرشەلۆنە دەکات.

هەربۆیە یانە کەتەلۆنییەکە لە ڕکابەری گواستنەوەی کشاوەتەوە و هیچ ئۆفەرێکی فەڕمی پێشکەش ناکات، چونکە گواستنەوەکە بە قورس دەزانێت.

لە کۆتایدا ڕۆژنامەکە ڕوونی دەکاتەوە، لە کاتێکدا ئەگەر ئۆفەرێکیان بە نزیکەی 75 ملیۆن پاوەند پێبگات ئەو کاتە دەستبەرداری دەبەن، ئەوەش بۆ دۆخی دارای ئێستای بەرشەلۆنە زۆر ئەستەمە، بۆیە ڕەنگە پەنا بۆ گواستنەوەی مارکۆس ڕاشفۆرد ببات کە نزیکەی 40 ملیۆن پاوەند نرخەکەیەتی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پەیوەندیکردنی هێرشبەرێکی گەورە بە بەرشەلۆنەوە یەکلا کرایەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    دەیڤد ئانچلۆتی هۆکاری سەرکەوتوو نەبوونی ئالۆنسۆ ئاشکرا دەکات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    مانەوەی دیبالا لە ڕۆما پەیوەستە بە مەرجێکی قورسەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت مێژوو دژی بەرشەلۆنە دووبارە بکاتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    سەرۆکی ئەتلەتیکۆ مەدرید چارەنووسی سیمۆنی یەکلا کردەوە

  • پێش 1 هەفتە

    هۆکاری ئەنجامنەدانی گرێبەست لە لایەن ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    دادگا داوایەکی ڕیاڵ مەدریدی ڕەت کردەوە و لاپۆرتاش هاتە دەنگ

  • پێش 2 هەفتە

    ڕافینیا چیرۆکی وێنە کاریگەرەکەی لەگەڵ فلیک ئاشکرا کرد

سەرەتا