09/06/2025 312 جار خوێنراوەتەوە

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم: ئێران تاقیكردنەوەی ئەتۆمی ئەنجامداوە

پەیام 

بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم كە پشتی بە زانیاری دەزگای مۆسادی قەوارەی زایۆنی بەستووە، ئێران لەماوەی ڕابردوودا تاقیكردنەوەی ئەتۆمیی سەربازیی ئەنجام داوە.

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە راگەیەنراوێكیدا دەڵێت، لەماوەی ڕابردوودا ئێران بە نهێنی لە چەند شوێنێكی ناوخۆی وڵاتەكەی هەستاوە بە ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی ئەتۆمی و ئەوەشی لە میانەی هەوڵە دیبلۆماسییەكان بۆ چارەسەری پرسی ئەتۆمی ئەنجام داوە.

راپۆرتەكەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم پشتی بە زانیارییە هەواڵگرییەكانی دەزگای هەواڵگری مۆسادی قەوارەی زایۆنی بەستووە و، هەواڵگری موساد توانیویەتی دەستی بگات بە گەردیلەی نیوترۆن كە پێكهاتەیەكی ئەتۆمییە و بۆ بواری سەربازی بەكاردەهێنرێت.

بەپێی راپۆرتی هەواڵگری زایۆنی پێكهاتەكانی تاقیكردنەوە ئەتۆمییەكانی ئێران لە تاقیگەی جابر كوڕی حەییان تایبەت بە توێژینەوەی ئەتۆمی بەدەستخراون كە پێشتر لە ژێر چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بووە.

هاوكات رۆژنامەیەكی زایۆنیش بڵاویكردوەتەوە، راپۆرتە هەواڵگرییەكانی مۆساد و راپۆرتەكەی ئەنجومەنی ئاسایش رادەستی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كراوە بۆ ئەوەی ڕێكای یەكلایی كەرەوە دژ بە ئێران بگیردرێتە بەر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرش و پێشڕەویی سوپای سووریا لە چەند بەرەیەكەوە دژی هەسەدە بەردەوامە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    پزیشكیان: هەر هێرشێك بۆ سەر خامنەیی جەنگی سەرتاسەریی لێدەكەوێتەوە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپای سووریا: ئەو ناوچانەى کۆنترۆڵکراون بە ڕێککەوتن بووە لەگەڵ هەسەدە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    سووریا و ئیسرائیل لەبارەی چارەنووسی كوردەوە ناكۆك نەبوون و هاوڕابوون

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەزڵووم عەبدی: ئەم شەڕە لەلایەن چەندین هێزەوە پیلانی بۆ داڕێژرابوو و بەسەرماندا سەپێنرا

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    بڕیار وایە ئەمڕۆ مەزڵووم عەبدی سەردانی دیمەشق بكات و لەگەڵ ئەحمەد شەرع كۆ ببێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دەقى ڕێککەوتنە ١٤ خاڵییەکەى نێوان هەسەدە و حکومەتى دیمەشق

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هەسەدە ژمارەیەک هێرشى لە بەنداوى تشرین تێکشکاند

سەرەتا