10/06/2025 234 جار خوێنراوەتەوە

جارێكی دیكه‌ هێرش كرایه‌وه‌ سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی یه‌مه‌ن

 

حووسییەکان ڕایانگەیاند کە بەندەری حودەیدە ڕۆژئاوای یەمەن، لەلایەن سوپای قه‌واره‌ی داگیركه‌ری زایۆنیی بۆردومان کراوە.
کەناڵی مەسیرە سەربە حووسییەکان بڵاوی کردەوە: " قه‌واره‌ی داگیركه‌ری زایۆنیی دوژمن لە میانی دوو ھێرشدا، بەندەری حودەیدەی بۆردومان کردووە".
لەبەرامبەردا سوپای  قه‌واره‌ی داگیركه‌ری زایۆنیی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزی دەریاییان، ھێرشی کردووەتە سەر ژمارەیەک ئامانجی حووسییەکان لە بەندەری حودەیدە، ئەوەش لە وەڵامی ھێرشەکانی حووسییەکان دژبە  قه‌واره‌ی داگیركه‌ری زایۆنیی .
بانگەشەی ئەوەشی کردووە: "ئامانج لە ئەنجامدانی ھێرشەکە، زیانگەیاندنە بە بەندەری حودەیدە کە ھێشتا لەلایەن حووسییەکانەوە بۆ ئەنجامدانی چالاکی بەکاردەھێنرێت".
پێشتر سوپای  قه‌واره‌ی داگیركه‌ری زایۆنیی، ھۆشداری ئەوەی دابوو کە ھێرش دەکاتە سەر بەندەرەکانی ڕەئس عیسا، حودەیدە و سەلیف ڕۆژئاوای یەمەن، ھەروەھا بانگەشەی ئەوەشی کردبوو کە ئەو بەندەرانە لەلایەن حووسییەکانەوە بۆ ئەنجامدانی چالاکی، بەکاردەھێندرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاكو ئه‌مڕۆ 88 منداڵ به‌هۆی برسێتییه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مه‌زڵوم عه‌بدی: جه‌خت له‌ یه‌كپارچه‌یی سووریا ده‌كه‌ینه‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لابید: جه‌نگ نه‌وه‌ستێت كاره‌سات ڕوو ده‌دات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ڕێكه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم واژوو ده‌كه‌ین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەو بارهەڵگرانەی چوونەتە ناو غـ.ەززە وەك قەترەیەكن لە دەریای پێویستیی خەڵك

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سووریا.. دروزییەكان داوای ناوچەی ئۆتۆنۆمی دەكەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تەندروستیی جیهانی: برسێتییەكی مەترسیدار و كوشندە لە كەرتی غـ.ەززە هەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    "هەر كەشتییەك بەرەو بەندەرەكانی ئیسرائیل بڕوات بەئامانجی دەگرین"

سەرەتا