16/08/2025 1194 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا.. چوار کەس لە 90 چركەدا بایی دوو ملیۆن دۆلار زێڕیان دزی

پەیام 

لە ویلایەتێكی ئەمریكا لەماوەی 90 چركەدا بە ڕۆژی نیوەڕۆ دزییەك كرا و بایی دوو ملیۆن دۆلار زێڕ دزرا.

پۆلیسی ئەمریكا ڕایگەیاند، چوار دز پرۆسەیەكی دزییان بە ئاشكرا ئەنجام داوە و دوكانێكی زێڕینگەرییان كردۆتە ئامانج.

ئەو دزانە بە دەمامكەوە شووشەیان شكاندووە و چوونەتە ژوورەوە، دواتر لە ماوەی تەنیا خولەك و نیوێكدا دەستیان بەو زێڕانە گەیشتووە كە نمایش كراون و لە شوێنەكە هەڵاتوون.

بەپێی زانیارییەكان لە دزییەكەدا كاتژمێرێكی ڕۆڵێكس بە بەهای 750 هەزار دۆلار و چەندین پارچە زێڕ و ئەڵماس و زمرودی دیكە دزراون.

خاوەنی زێڕینگەرەكە ڕایگەیاندووە، شۆك بوون و بۆ ماوەیەك فرۆشگاكەیان دادەخەن. پۆلیسیش دەڵێت: گەڕان بەدوای دزەكاندا بەردەوامە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    نزیکەى نۆ هەزار بەساڵاچوو لە كۆریای باشوور تەمەنیان لە سەرووى 100 ساڵەوەیە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    لە ئەڵمانیا بەهۆى گەرماوە 14 هەزار گیانلەدەستدان لە چوار مانگدا تۆمار كراون

  • پێش 2 هەفتە

    بەلجیكا.. لەژێر دیوارێكدا گەنجینەیەكی زێڕ بە بەهای نزیكەی 9 ملیۆن یۆرۆ دۆزرایەوە

  • پێش 2 هەفتە

    لەکاتى نەشتەرگەرییەکدا لە یابان بومەلەرزەیەک ڕوویداو پزیشکەکان نەخۆشەکە جێناهێڵن

  • پێش 2 هەفتە

    باكووری كوردستان.. پشیلەی وان ساڵانە هەزاران گەشتیار بۆ شاری وان ڕادەكێشێت

  • پێش 3 هەفتە

    دادگایەكی ئەمریكا بە بڕی 567 ملیۆن دۆلار سزای كۆمپانیای مێتای دا

  • پێش 3 هەفتە

    دادگای ئەمریكا دروستكردنی هۆڵێكی ئاهەنگگێڕانی ڕاگرت كە تێچووەكەی 400 ملیۆن دۆلارە

  • 25/07/2026

    ترەمپ بەنیازە جارێكی دیكە خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكا كاندید بكات

سەرەتا