26/09/2025 473 جار خوێنراوەتەوە

عێراق سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە كۆریای باشوور دەكڕێت

پەیام 

عێراق سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە كۆریای باشوور وەردەگرێت و لە پلانیدایە لە ساڵی ئایندەوە كارای بكات.

وەزارەتــی بەرگریی عێراق ڕێكەوتنی كردووە بۆ وەرگرتنی سیستەمی بەرگری ئاسمانیی لە كۆریای باشوور لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا، ئەمەش وەك بەشێك لە پلانەكانی بۆ بەهێزكردنی تواناكانی بەرگری و نوێكردنەوەی سیستەمی پاراستنی ئاسمانی. 

لەكۆبونەوەیەكی شاندی هەردوو وڵاتدا كە سەرۆكوەزیرانی عێراق ئامادەی بووە، حكومەتی عێراق خواستی خۆی  بۆ پەرەپێدانی هاوكاریی سەربازی و تەكنیكی لە بواری بەرگرییە ئاسمانییەكاندا دووپاتكردەوە، كە جێبەجێكردنی نوێترین سیستەم و تەكنەلۆژیاكان لەخۆ دەگرێت.

سوودانی لە كۆبوونەوەكەدا ئاماژەی بەوە داوە، كە حكومەت پلانێكی ستراتیژیی داڕشتووە بۆ پەرەپێدانی پڕۆگرامەكانی چەك و تواناكانی بەرگری، كە نوێكردنەوەی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی دەگرێتەوە، بەجۆرێك كە سەقامگیری تواناكانی سەربازی و ئامادەیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان مسۆگەر بكات. 

هەروەها ستایشی پشتیوانیی كۆریای باشووری بۆ عێراق لە قۆناغە جیاوازەكاندا كرد، بەتایبەتی لە كاتی شەڕی دژی تیرۆردا، جەختی لە پێویستی بوونی پەیوەندییەكی دوو قۆڵیی گشتگیر و فرەلایەنە كردەوە كە بوارەكانی بەرگری، ئاسایش، گەشەپێدان و ئابووری بگرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 37 خولەک پێش ئێستا

    زەیدی: بە یاسا ڕووبەرووی چەكەكانی دەرەوەی دەوڵەت دەبینەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    حكوومەت لەبری ژێرخانی ئاوەڕۆی هەولێر گرنگی بە پڕۆژەی ڕووكەش دەدات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    باری دوو كەشتی پڕ برنجی "بایەعی" گەیشتە عێراق

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    فراكسیۆنی بەدر داوا لە حكومەتی عێراق دەكات دەروازەكان لەگەڵ ئێران بكاتەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    پەرلەمانتارێكی پێشووی عێراق بەساڵێك زیندانی و پێبژاردنی پێنج ملیار دینار سزادرا

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    گروپێكی چه‌كداری عێراقی ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ ڕازی بووبن به‌ چه‌ك دانان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گفتوگۆكانی داماڵینی چەكی گرووپەكان لە عێراق گەیشتووەتە بنبەست

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەی عێراق پێشبینیی سەرهەڵدانەوەی جەنگ لە ناوچەكە دەكات

سەرەتا