30/09/2025 310 جار خوێنراوەتەوە

سلۆت کێشەی وەرزی ڕابردووی تیپەکەی ئاشکرا کرد

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

ئاڕنی سلۆتی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپووڵ کێشەی وەرزی ڕابردووی تیپەکەی باس دەکات و ڕووبەڕوبونەوەی گەلەتەسەرای بە قورس ناو دەبات.

 لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بەر لە یارییەکەیان بەرانبەر یانە تورکییەکە لە چامپیۆنسلیگ، سلۆت ئاماژەی بەوەدا، ئەوان تیپێکی جیاوازن و بردنەوە لێیان قورسە، بە تایبەتی کە حەوت یاریی سەرەتایی خولەکەیان بردووەتەوە، بۆیە لەڕووی دەروونییەوە بەهێزن، بەڵام نابێت لیڤەرپووڵ و گەلەتەسەرای بەراوردی یەکدی بکرێن، چونکە لەڕووی پێکهاتەوە زۆر جیاوازی هەیە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانی ڕاهێنەرەکەی ڕێدز ڕایگەیاند، یاریی دەکەن بۆ بردنەوە و تۆمارکردنی گۆڵ، نەک تەنیا بیر لە پاراستی گۆڵەکەیان بکەنەوە، پێویستە لە تیپەکانی دیکە زیاتر کۆنتڕۆڵی تۆپ بکەن، یەکێک لە خاڵە بەهێزەکانیان لە وەرزی پێشوو دوورخستنەوەی تیپەکان بوو لە گۆڵەکەیان، ئەمەش تەنیا کاری بەرگری نەبووە، بەڵکو پلانەکە لە شوێنی دیکەوە جێبەجێ کراوە.

سلۆت کێشەی وەرزی ڕابردووی لیڤەرپووڵی بۆ تۆپە وەستاوەکان گەڕاندەوە و وتی: چوار گۆڵمان لە تۆپە جێگیرەکانەوە لێکرا و بۆیە بەرگریکاری باڵەکانمان گۆڕی، هاوکات زۆر بە دەگمەن گۆڵمان لە تۆپەوە وەستاوەکانیشەوە تۆمار دەکرد، بۆیە بە دڵنیاییەوە پێویستە لەو ڕووەوە زیاتر بەرەو پێشەوە بچین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    😱فابریزیۆ ڕۆمانۆ بۆمبەکەی لەسەر ڕۆدری تەقاندەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆدری لە نێوان بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید خۆی یەکلا کردووتەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە نرخی فرۆشتنی تۆرێسی بۆ پاریس سان جێرمان دیاری کرد

  • پێش 1 هەفتە

    ئینریکی سزای بارکۆلا دەدات

  • پێش 1 هەفتە

    مانچستەر سیتی نرخێکی چاوەڕواننەکراو بۆ فرۆشتن لە ڕۆدری دیاری دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    پلانی دووەمی بەرشەلۆنە لە ئەگەری شکستهێنان لە کڕینی ئالڤارێز ئاشکرا دەبێت

  • پێش 1 هەفتە

    ڕۆدری لە نێوان پاریس سانجێرمان و ڕیاڵ مەدرید بڕیاری خۆی داوە

  • پێش 2 هەفتە

    چوار یاریزانی بەرشەلۆنە دژی گرێبەستکردنن لەگەڵ جولیان ئالڤارێز

سەرەتا