30/09/2025 441 جار خوێنراوەتەوە

خۆڵبارین هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئابووری و ژینگه‌ی عێراق ده‌كات


خۆڵبارین له‌ حاڵه‌ته‌وه‌ بووه‌ته‌ دیارده‌ و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئاسایشی ئابووری و ژینگه‌یی عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات.

ڕوانگه‌ی سه‌وزی عێراق، پێشبینی كرد كه‌ ژماره‌ی ڕۆژه‌ خۆڵبارینه‌كان له‌ عێراقدا تا ساڵی 2050 بگاته‌ 300 ڕۆژ له‌ ساڵێكدا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا له‌ 243 ڕۆژه‌وه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ 272 ڕۆژ، كه‌ بووه‌ته‌ هۆی داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان و تۆماركردنی هه‌زاران حاڵه‌تی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی، به‌تایبه‌تی له‌ نێوان ساڵانی 2022 و 2025.
ڕوانگه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌،گه‌رده‌لووله‌ خۆڵبارینه‌كان ده‌بنه‌ هۆی زیانی ئابووری كه‌ به‌ زیاتر له‌ 150 ملیار دۆلار له‌ ساڵێكدا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا ده‌خه‌مڵێنرێت، هاوكات له‌گه‌ڵ زیانه‌ ته‌ندروستییه‌كان و په‌كخستنی كه‌رتی گواستنه‌وه‌ و وزه‌ی خۆر.
لێكۆڵینه‌وه‌ ته‌ندروستییه‌كان دووپاتیان كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ خۆڵبارینه‌كان په‌یوه‌ندییان هه‌یه‌ به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی داخلكردنی نه‌خۆشخانه‌ و مردن به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ و دڵ، جگه‌ له‌ زیادبوونی بیابانبوون، پیسبوونی ئاو و زیادبوونی سوێرییه‌كه‌ی، كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئاسایشی خۆراك و ئاو ده‌كات.
ڕوانگه‌ی سه‌وزی عێراق ڕوونیشی كرده‌وه‌، كه‌ زۆرترین دووباره‌بوونه‌وه‌ی شه‌پۆله‌ خۆڵبارینه‌كان له‌ ماوه‌ی 30 ساڵدا به‌ 278 جار له‌ زیقار تۆماركراوه‌ ، له‌كاتێكدا كه‌مترین له‌ خانه‌قین بووه‌ ته‌نها سێ دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌بووه‌.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق و میسر له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی ڤیزه‌ی نێوانیان ڕێكه‌وتن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی عێراقی بەرەو میسر بەجێهێشت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی: ڕێگری لە بەهەدەردانی سامانی عێراق دەگرین لە سەرانسەری وڵاتدا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی، بانكی بازرگانیی ڕاسپارد بە نرخی فەڕمی دۆلار بفرۆشێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پۆلیسی وزە چاودێریی بۆرییە نەوتییەکانی جورفوسەخر چڕدەکاتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عەبوودی: پاراستنی بۆرییە نەوتییەكان لە سەرجەم ناوچەكانی عێراق لە ئەستۆماندایە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئاگركەوتنەوە لە وێستگەی كارەبای هارسە لە بەسرە 39 قوربانی لێ كەوتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بەبێ گرژی هێزەكانی عێراق دۆسیەی ئەمنیی جورفولسەخریان گرتە دەست

سەرەتا