14/02/2026 243 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ: ئێران ڕازی بێت بە ڕێككەوتن، هیچ هێرشێك ئەنجامنادەین

پەیام

سەرۆكی ئەمریكا بۆ یەكەمینجار باس لە گۆڕینی ڕژێمی ئێران دەكات و لە هەمانكاتدا خواستیشی بۆ ڕێككەوتن دووپات كردەوە و وتى، "ئەگەر ئێران ڕازی بێت بە ڕێككەوتن، هیچ هێرشێك ئەنجامنادەین".

لە وتارێكدا لە بنكەیەكی سەربازی لە ویلایەتی كارۆلینای باكووری وڵاتەكەی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند: گۆڕینی ڕژێم لە ئێران ڕەنگە باشترین شت بێت كە ڕوو بدات. لە هەمانكاتدا دووپاتی كردەوە "ئەگەر تاران ڕازی بێت بە واژووكردنی ڕێككەوتنێكی دروست، هیچ هێرشێكی سەربازیی ئەنجام نادەین.

ترەمپ ئاماژەی بەوەش كرد "شێوازی مامەڵەی ئێران لە دانوستانە ئەتۆمییەكاندا "سەختە" و پێویستە تاران بترسێنرێت بۆ ئەوەی كێشەكان بە ئاشتییانە چارەسەر بكرێن".

سەرۆكی ئەمریكا ڕەخنەی توندی لە مێژووی 47 ساڵەی دانوستانەكانی تاران گرت و وتی: تەنیا كات كوشتن بووە و بووەتە هۆی لەدەستدانی ژیانی زۆر. 

ئەمە یەكەمجارە سەرۆكی ئەمریكا بە ئاشكرا باس لە گۆڕینی دەسەڵات لە ئێران بكات، لە كاتێكدا پێشتر جەختی لە ستراتیژی "ئاشتی لە ڕێگەی هێزەوە" دەكردەوە.

هاوكات لەگەڵ ئەوە، سەرۆكی ئەمریكا ڕایشیگەیاند: كەشتی فڕۆكەهەڵگری جێڕاڵد فۆرد كە گەورەترینە لەسەر ئاستی جیهان بەمنزیكانە بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێ دەكەوێت، چونكە ئەگەر نەگەینە ڕێككەوتن پێویستییمان پێی دەبێت. وتیشی: شكستی دانوستانەكان دەبێتە ڕۆژێكی خراپ بۆ ئێران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌ورووپا: هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی واژوو بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەریتانیا هاوپەیمانییەکی جیهانی لە ٤٠ وڵات پێکدەهێنێت بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێشتا كاتی گه‌ڕی دووه‌می دانوستانی تاران و واشنتن دیاری نه‌كراوه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا هه‌وڵێكی دیبلۆماسییان بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز ده‌ست پێ كردووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەریتانیا بەنیازە كتێبی جەنگ چاپ بكاتەوە و بەسەر هاووڵاتیان دابەشی بكات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا بە توندی هۆشداری دایە بەغداد و باڵیۆزی عێراقیشی بانگهێشت كرد

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆى پشتیوانینەکردنى ئەمریکا، ترەمپ تاووتوێی كەمكردنەوەی هێزەكانیان لە ئەورووپا دەكات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    مۆسکۆ: سیاسەتی دەستدرێژیکارانە شکستی هێنا و ڕۆڵمان هەبوو لە ئارامیی ناوچەکەدا

سەرەتا